- تا 24-02، کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ، بەستنی کۆنگرەی چوارەمی حدکا لە هۆڵی سینەمای ئومێدی شاری مەهاباد، کە 310 نوێنەر بەشدار بوون. پاش 34 ساڵ خەباتی سەخت و دژوار، ئەمە یەکەم کۆنگرەی حیزب بوو، کە بە سەربەستی لە نێوەوەی وڵاتدا ببەسترێت، کە لە ڕاستیدا ئەوە کۆنگرەی هەموو کورد بوو لە خۆرهەڵاتی.ک. نزیکەی 310 کەس لە کۆنگرەدا بەشداربوون، کە هەر ئەندامە نوێنەرایەتیی 100 ئەندامی دەکرد، بەو پێیە حدکا لەم ماوەیەدا نزیکەی 30 هەزار ئەندامی هەبووە. لە ئەنجامدا 26 ئەندامی کۆمیتەی نێوەندی هەڵبژێردران، کە ئەمانەن: د. قاسملو، غەنی بلوریان، جەلیلی گادانی، د. سادقی شەرەفکەندی، مستەفای شڵماشی، نوئید موعینی، ئەحمەد عەزیزی، فاروق کەیخوسرەوی، د. ڕەحیمی سەیفی قازی، سەننار مامەدی، جهانگیر ئیسماعیل زادە، ڕەحمانی کەریمی، سەرگەرد عەباسی، ئەبوبەکر هیدایەتی، قادر عەبدی، سەید ڕەسوڵی دەهقان، مستەفا هیجری، حەسەن شیوەسەلی، حەسەن ڕستگار، حوسەین مەدەنی، ئەمیری قازی، کەمال دەبباغی، هاشمی کەریمی، عەبدوڵڵا حەسەن زادە، فەوزیە قازی و مامۆستا هێمن وەکو ئەندامی شانازی. د. قاسملو، بووە سکرتێری حدکا و ئەمانەش بوونە ئەندامانی بیرۆی ڕامیاری: غەنی بلوریان، جەلیلی گادانی، د. شەرەفکەندی، ئەمیری قازی، مستەفا شڵماشی و عەبدوڵڵا حەسەن زادە. ئەمانەش بوونە ئەندامانی کۆمیسیۆنی بازرەسی: فەتاحی کاویان، دکتۆر خەسرەوی، مەندس ئاریایی، سەروان ئەفشین، سدیق قەوی پەنجە، مەحمود پوورئازەر، قادری شەهابی، سەرهەنگ ڕەبیعی، سەرهەنگ قادری، عەلی حەسەنیانی و سەیدی سوڵتانیان. هەروەها ئەمانەش بوونە ڕاوێژکارانی کۆمیتەی نێوەندی: سەید حەسەنی هاشمی، تەها عەتیقی، حوسەینی ئیبراهیمی، ڕەحمان حاجی ئەحمەدی، مەلا ڕەحمان کاژەیی، عوسمان ئەسراری، حەکیم ڕەزایی، فەرەیدوون میتران، یەها حەق تەڵەب، شاپوور فەیروزی، ڕەسوڵ پێشنماز، حەسەنی شەڕەفی، سەید عەلی ڕەحمانی، عەزیز ماملێ و زوبێدە تالب پوور. کۆنگرە نامەیەکی ئاراستەی د.ا کرد، تاوەکو مافەکانی کورد بسەلمێنێت.