- پادگانی مەهاباد، بەیانێکی بەنێو خەڵکی شاردا بڵاوکردەوە کە سەربازانی پادگان بۆ کاروباری تایبەتی بە چەکەوە بەنێو شاردا دەگەڕێن. ئەم بەیانە ئاڵۆزییەکی گەورەی خستە شاری مەهابادەوە، لە لایەکی تریشەوە سەرکردایەتیی حدکا، نامەیەکی بۆ ڕێکخراوی مەهاباد نووسی کە بەهیچ جۆرێک لە نێو شاردا شەڕ نەکەن تاوەکو خەڵکی زیانی پێ نەگات.