- حدکا لە شاری مەهاباد یادی 35ەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی کردەوە، کە نزیکەی 5 هەزار کەس لە گۆڕەپانی ئامادەیی کچان ئامادە بوون لەو بارودۆخە ئاڵۆزەی کوردستاندا کە ڕژێم لە هەموو لایەکەوە گەمارۆی کوردستانی دابوو. لەم یادەدا ژمارەیەک پێشمەرگەی باشوور و هەندێک نوێنەری پارتە کوردستانییەکانی باشووریش بەشدارییانکردبوو.