- د.ق، نزیکەی 8 هەزار بارزانیی نێری سەرەونگوون کرد و منداڵ و ژنەکانیشیانی لە ئۆردوگای قوشتەپەدا دیلکردن.
- د.ق، لە شاری سلێمانی بەڵگەنامەکانی سەردەمی عوسمانی و ئینگلیز و شێخ مەحمودیان کۆکردەوە و سووتاندیان.
- هێرشی د.ا بۆ نێوچەکانی حاجی هۆمەران لە باشووری.ک، کە هێزەکانی پارتی یارمەتیی ئێرانیان دەدا.
- کوژرانی وریا کە ئەندامێکی کۆمەڵە1 بوو، لەلایەن جەبار فەرمانەوە، بە فەرمانی نەوشیروان مستەفا، نێوبراو سەرۆکی لیژنەی بکوژانی یەکێتی بوو لە سلێمانی و وەک دەڵێن بکوژی نوری حەمە عەلییە و هۆی کوشتنەکەشی ئەوەیە کە چەند بەڵگەنامەیەکی گرنگی ئەو کوشتنانەی لەلا بووە و ڕازی نەبووە بیانداتەوە دەست نەوشیروان.
- کۆچی دوایی عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان قادر، نێوبراو یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا.
- هاوینی ئەم ساڵ: بۆمبارانکردنی شاری مەهاباد لەلایەن فڕۆکە ئێڕاقییەکانەوە، هەروەها فڕۆکە ئێرانییەکانیش شاری ئامێدییان بۆمباران کرد.
- ئەنیستیتوی کورد لە پاریس، پێشانگایەکی بۆ هونەرکارانی کورد کردەوە.
- دامەزرانی ئەنجوومەنی موزیکی شمشاڵ لە سنە، لەلایەن بەهرامی ساعید و چەند هونەرکارێکی ترەوە.
- گفتوگۆی نهێنیی پارتی لەگەڵ د.ق.
- کۆچی دوایی مەلا محەمەدی چروستانی.
- بەهاری ئەم ساڵ: گواستنەوەی بارەگای سەرکردایەتیی ینک بە هۆی جەنگی ئێڕاق - ئێرانەوە بۆ گوندی باوزێی ناوچەی قەڵادزێ.
- هاوینی ئەم ساڵ: گواستنەوەی بارەگای سەرکردایەتیی ینک بۆ گوندی خەتێی دۆڵی بالیسان.
- دۆزینەوەی ڕوانگەیەکی ئەستێرەناسی لە ناوچەی گڕاو لەلایەن مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان کاردۆخی.
- کۆچی دوایی گۆرانیبێژ عەباسی محەی هەمزاغا.
- کۆچی دوایی زەید ئەحمەد عوسمان.
- هۆزانەوان عەلی حەسەنیانی - هاوار، ڕیزەکانی حدکای جێهێشت و گەڕایەوە شار.