- ڕۆژنامەی ئوزگور گویندەم لە تورکیا، بە بۆنەی ساڵڕۆژی مافی مرۆڤەوە لە لاپەڕەی یەکەمیدا، بەشێکی بەیاننامەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانی بڵاوکردەوە، هەر لەو ڕۆژەدا 200 پۆلیسی تورک پەلاماری بنکەی ڕۆژنامەکەیاندا و 110 کەسی ڕۆژنامەکەیانگرت، کە زۆربەیان بۆ ماوەی ڕۆژێک لە زینداندا مانەوە و هەندێکیان زیندانی کران.
- هێرشی حسک بۆسەر بارەگای سەرەکی لیوای 24ی هێزی یەکگرتووی پێشمەرگە، کە لە ئەنجامدا دەستیان بەسەردا گرت و تەواوی چەک و زەخیرەکانیشیان بە تاڵانی برد.