- ناشتنی تەرمی هیوا ڕانیەیی، کە ئەندامی ب.ئیسلامی بوو و لەلایەن ینک کوژرابوو، سەدان کەس لە کفری بەشداریی ناشتنەکەیی کرد، لە ئەنجامدا ینک ڕێرۆیشتنەکەیی بەر دەسترێژدا و یەکێک لە ئەندامانی ب.ئیسلامی کوژرا و یەکێکی تریش بریندار بوو، هێزەکانی ب.ئیسلامیش پەلاماری بنکەی ینک دا لە کفری و بووە هۆی کوشتنی چوار کەسیان و گرتنی بارەگاکە و دیلکردنی دەیان ئەندامی یەکێتی.
- کوژرانی کامەران ئەحمەد لەلایەن ب.ئیسلامییەوە لە کۆیە، نێوبراو ئەندامێکی ینک بوو.
- گیرانی 5 ئەندامی بەرزی ینک، لەلایەن ب. ئیسلامییەوە لە شاری ڕانیە، پاشان گوللە باران کران. کە ئەمانە نێوەکانیانە، محەمەد سوڵتان، عەلی مام قادر، سەلمان فەخری، بەختیار محەمەد مەجید و مستەفا حەسەن، شایانی باسە کە تەرمەکانیان بە دوای ئوتومبیلدا بە شەقامەکانی شاری ڕانیەدا ڕاکێشان.
- پێکدادانەکانی ینک و ب.ئیسلامی لە ڕانیە، کە بووە هۆی کوشتنی 6 کەس لە ینک.
- پێکدادانەکانی ینک و ب.ئیسلامی، تەواوی کوردستانی گرتەوە، کە بووە هۆی کوژرانی دەیان کەس لە هەردوولا.