- گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێڕاقی و باشووری کوردستان ئەمڕۆ لە دیمەشق کۆبوونەوە، حشع بەشداریی ئەو کۆبوونەوەیەی نەکرد، چونکە دووگروپی شیعە ڕازی نەبوون بە بەشداربوونیان، نیشانەی جووداوازی و ناڕێکی لە نێوانیاندا دیاری دەکرا...، ئەم کۆبوونەوەیە سەرەتایەکە بۆ کۆبوونەوەیەکی مەزنتر لە هەفتەی داهاتوودا، نوێنەرانی هەردوو ینک و پدک یش بەشدارن.