- ڕوودانی شەڕی براکوژی لە شاری هەولێر، لە نێوان پارتی و پککدا، سەرچاوەیەکی کەی.ئێن.سی ڕایگەیاند کە نزیکەی 100 کەسێکیان لە یەکتری کوشتووە، هەروەها چەند کەسێک لە ئەندامانی پاکیش کوژراوە، سەرچاوە کوردییەکان ئەم ژمارەیە بە 200 کەس زێتر دادەنێن و دەنگوباسەکان واڕادەگەیەنن، کە پارتی هەندێک هەواداری پککی لە نەخۆشخانەی هەولێر دەرهێناوە و گوللە بارانیان کردوون.
- ا.د.ت ڕایگەیاند، کە شەڕی نێوان پارتی و پکک لە شاری هەولێردا بووە هۆی کوژرانی 53 کەس لە پارتی و 58ی پکک و پارتی گەمارۆی 6 بنکەی پککی لە شاری هەولێردادا و 28 کەسیان بە دیل گرت و پاشان گوللە بارانیان کردن، ئەوانە 24 ئەندامی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان بوون کە هاوپەیمانی پککن. زۆربەی ئەوانە بەپێتی ا.د.ق لەلایەن جەمال مۆرتکە کە سەرۆکێکی پارتییە گوللە باران کراون.
- هێرشی تورک هەر بەردەوامە و ادت ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدەکانی پکک گەیشتۆتە سەرو هەزار و هەروەها هێزەکانیان لە ناوچەی ئاکرێوە پێشڕەوییان کردووە بۆ سنووری ئێران، تاوەکو ڕێگا لە پێشمەرگەکانی پکک بگرن نەچنە نێو ئێرانەوە، هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە کۆپتەرێکیان کەوتووەتە خوارەوە بەهۆی هۆکاری تەکنیکییەوە، سەرچاوەکان واڕادەگەیەنن کە تورک 200 کم چووەتە نێو قوڵایی خاکی باشوورەوە. پککش ڕایگەیاند کە تاوەکو ئێستێ 3 کۆپتەری خستووەتە خوارەوە و ئەوەشی دڵنیاکرد کە ئەو ژمارەی شەهیدانەی کە تورک باسی دەکات هیچی ڕاست نین و درۆن.
- د.س، ڕایگەیاند کە ئەم هێرشەی تورک بۆسەر باکووری ئێڕاق، هێرش نییە بۆسەر پکک بە تەنێ، بەڵکو هێرشە بۆسەر دەوڵەتە عارەبییەکان.