- نزیکەی 200 کوردێک، بۆ چەند کاژێرێک، بنکەی ن.ی یان لە شاری جنێڤ گرت، داواکانی ئەو کوردانە، ئەوە بوو کە ن.ی لە دژی هێزەکانی تورک لە باشووری.ک هەڵوێست وەربگرێت، شایانی باسە ئەو کوردانە لە نێو بارەگاکەدا ئاڵای ئێرنەکیان بەرزکردەوە.
- ئەمڕۆ لە شاری ئەستەمبوڵ، سەدان خوێندکاری تورک لە زانکۆدا دایان بەیەکدا و نزیکەی 7 کەس بریندار بوون، پێکدادانەکە چەقۆ و بەرد و شتی تری تێدا بەکارهات، خوێندکاران دوولایەن بوون، ئیسلامی و عیلمانی، لە ئەنجامدا پۆلیس 27 کەسی گرت، لەوانەیە ئەم پێکدادانە ببێتە تۆوی جەنگی میلـلی لە تورکیادا.