- کۆمەڵێک کەسایەتیی عەرەبی ئێڕاقی کە ئەندامی ئۆپۆزیسیۆنی ئێڕاقین، نامەیەکیان ئاڕاستەی وەزیری دادی دانیمارکی کرد، تێیدا بەرگرییان لە ژێنەڕاڵی تاوانبار نزار ئەلخەزرەجی کرد بەوەی کە بێتاوانە لە جەنگی جینۆسایدی کوردا و ئەو کوردانەشی کە لای پۆلیسی دانمارکی شکاتیان لە نزار کردووە نەزانن.
- فڕاندن و کوژرانی دوو خوشک بەناوی جوان و ناسک عەبدوڵڵا حەسەن لەلایەن چەند نەناسراوێکەوە.
- دۆزینەوەی تەرمی فاتمە دەروێش ئەمین لە بیری حەوشەی ماڵی خۆیاندا لە کەلار. نێوبراو خنکێنرابوو.