- تا 22-10: کردنەوەی پێشانگایەکی هاوبەشی پەیکەرسازی لە شاری هەڵەبجەی شەهیددا. ئەم هونەرمەندە پەیکەرسازانە بەشدارییان تێداکرد: (کاوە سڵێمان، شوعلە سڵێمان و جەمال پێنجوێنی) لە هۆڵی ئەحمەد موختار جاف.
- بەبۆنەی یادی کۆچی دوایی هونەرمەند تایەر تۆفیق، یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستانی سەربە ینک ڤیستیڤاڵێکی لە شاری کۆیە سازکرد.
- بەڕێوەبەرێتیی ڕۆشنبیریی سلێمانی لە هۆڵی مۆزەخانە پێشانگایەکی تایبەتیی بۆ هونەرمەند ئەکرەم حەیدەر کردەوە.