- تەقینەوەی ئوتومبیلێک لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر لەبەردەم مزگەوتی قازی محەمەد لە شاری سلێمانی، ئەم تەقینەوەیە بووە هۆی بریندارکردنی منداڵێکی قوتابخانەی سەرەتایی و زیانی مادی بە ماڵەکانی دەروروبەر گەیاند. ئوتومبیلەکە هی یەکێتی ژنانی کوردستانی سەربە ینک بوو و بۆمبێکی موگناتیسیی پێوە لکێنرابوو کە بریتی بوو لە نیوکیلو TNT. بکەرانی ئەم تاوانە نەناسراون.
- تا 15-11: بەسەرپەرشتیی کتێبخانەی گشتیی سلێمانی، خانەی نیگارکێشانی منداڵان چوارەمین پیشانگای (منداڵ و هونەر)ی لە گەلەری کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد کردەوە. لەم پیشانگایەدا بەرهەمی 73 منداڵی بەهرەمەند پێشکەشکرا کە (بڵێسە مستەفا و شەمام ئەبوبەکر) سەرپەرشتییان کرد.