- گیرانی ئاسۆ عومەر سابیر ناسراو بە (ئاسۆی دەلاک) لە ناخافڵ لە شاری سلێمانی. نێوبراو یەکێک بوو لە هەرە پێشمەرگە ئازاکانی ینک، کە ترسێکی زۆری خستبووە دڵی داگیرکەرانەوە. شەهید پاش گیرانی هیچ هەواڵێکی نەبیسترایەوە و وەک دەڵێن بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە شەهیدیانکردووە و هەردوو چاویان کوێرکردووە. شایانی باسە تەرمی شەهید تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.