- بەبۆنەی یاریی جامی جیهانیی نێوان تورکیا و بەرازیل، ئەمڕۆ مانگرتنێکی کوردەکان لە شاری لاهای دواخرا.
- تەقینەوەی بۆمبێک لە باخچەیەکی شاری هەولێردا، بووە هۆی بریندارکردنی 20 کەس و زۆربەیان منداڵ و ئافرەتن. هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەم کارە تیرۆریستانەیەی وەئەستۆنەگرت. شایانی باسە ئەمە چوارەمین جارە لەم مانگەدا کاری تیرۆریستی لە ناوچەی هەولێردا ئەنجام بدرێت.
- بەبۆنەی بردنەوەی تیمی بەڕازیل لە تورک، لە شاری سلێمانیدا هەزاران کەس بەخۆشیی ئەو سەرئەنجامەوە خۆپیشاندانێکی خۆشییان ئەنجامدا، شایانی باسە ئەمە یەکەمجارە لە شارێکی کوردستاندا خۆپیشاندانێکی لەم بابەتە ڕووبدات.