- بەرزبوونەوەی ناکۆکیی نێوان ئێران و ینک، بەهۆی ئەوەی ئێران لەو باوەڕەدایە کە ینک دەیەوێت سوپای ئامریکی بهێنێتە باشووری کوردستانەوە بۆ لێدانی پشتیوانانی ئیسلام. بەپێی ڕای ئێرانی پشتیوانانی ئیسلام لە هەورامان هیچ پەیوەندییەکی بە ڕێکخراوی قاعیدەوە نییە.
- د.ق کۆچکردنی عەرەبەکانی حەویجەی بۆ کەرکووک ڕاگرت، چونکە بەهۆیەوە ژمارەی عەرەب لە حەویجە کەم دەبێتەوە.
- ڕێکەوتنی ئەم مانگەی نێوان پارتی و یەکێتی بەتەواوەتی لە ڕاگەیاندنی جیهانیدا دەنگی دایەوە، چاودێرەکان وای بۆدەچن کە ئەمجارە ئەم دوو لایەنە زۆربەی کێشەکانی خۆیانیان چارەسەر کردبێت.
- دەرهێنانی گۆڕی شێخ کاکە یەحیای مشاری لە ناوچەی مەخموور، بەپێی ڕای هەندێک سەرچاوەی کوردی ئەمە کردەوەی پشتیوانانی ئیسلامە.
- پیشاندانی فیلمی ڕاوە جنۆکە لە هەولێر لە دەرهێنانی هونەرمەند مەهدی ئومێد. وابڕیارە ئەم فیلمە لە شارەکانی تری کوردستانیش پیشان بدرێت.
- سەرۆکی ئامریکی جۆرج بوش لە لێدوانێکیدا لەسەر سەکۆی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی چەوساندنەوەی کوردی کرد. شایانی باسە ئەمە یەکەمجارە کە سەرۆکێکی ئامریکی بەو شێوەیە باسی کورد بکات.
- بەهۆی گیرانی مەلا کرێکارەوە، پشێوییەک لەنێو ڕیزەکانی پشتیوانانی ئیسلامدا دروستبووە. سەرچاوەکانیش واڕادەگەیەنن کە ئێران بەتەواوەتی پشتی تێکردوون.
- کۆتایی ئەم مانگە: پارتی و یەکێتی لەسەر پڕۆژەی دەستووری فیدڕاڵی بۆ ئێڕاق ڕێکەوتن، ئەم دەستوورە چەند مانگێک لەمەوبەر لەلایەن پارتییەوە پێشنیار کرا.
- کۆتایی ئەم مانگە: FBI تۆژینەوەی لەگەڵ مەلا کرێکاردا کرد و نێوبراو ڕایگەیاند کە بەهیچ جۆرێک هاوکاریی لەگەڵ ڕژێمی ئێڕاقدا نەکردووە، چونکە سەددام حسەین دژی کوردە.
- کۆتایی ئەم مانگە: گیرانی 100 گرام ماددەی یۆرانیۆم لە شاری ئورفەی باکوور لەلایەن پۆلیسی تورکییەوە.