- دەوڵەتی سوید بڕیاریدا 100 هەزار کتێبی منداڵان بە کوردی لە باکوری کوردستاندا بەخۆڕایی دابەشبکات.
- تەواوبوونی وێنەگرتنی فیلمی نامۆیی لە نووسین و دەرهێنانی هونەرمەند شۆڕش قادر، ئەم فیلمە باس لە کێشەکانی کورد لە هەندەران دەکات و ئەمەش ناوی هەندێک لەو هونەرمەندانەیە کە بەشداربوون: شەماڵی عەبە ڕەش، شادان فوئاد، سەڵاح مەجید، ...
- ئامریکا داوای لە حسک و بزووتنەوەی ئیسلامی و کۆمەڵەی ئیسلامی کرد کە چەکەکانیان دابنێن، چونکە تەنها یەکێتی و پارتی بۆیان هەیە چەکداربن.
- ئەم مانگە: دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە نزیک شاری ناسریەی باشووری ئێڕاق کە نزیکەی 1000 ئەنفالکراوی تێدایە.
- ئەم مانگە: دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە نزیک شاری کەرکووک کە نزیکەی 3000 ئەنفالکراوی تێدایە.
- ڕوودانی دوو تەقینەوە لە بۆرییەکانی ناردنەوەی نەوتی ئێڕاقی لە نێوان ئێڕاق و تورکیا لە دوو ڕۆژی جیاوازدا، ئەم تەقینەوانە بووەهۆی دواکەوتنی ناردنەدەرەوەی نەوت.
- ئەم مانگە: ڕوودانی کۆمەڵێک خۆپیشاندانی زۆر لە تاران و شارە گەورەکانی تری ئێران لە دژی ڕژێمی مەلاکان.
- ڕێکخراوی چاودێریی وزەی ئەتۆمیی جیهان داوای لە ئێران کرد کە بنکە ئەتۆمییەکانی بپشکنێت، بەڵام ئێران ڕەفزی کرد.
- ئەم مانگە: سوپای ئامریکی لە زاوێتە ڕاهێنان بە چەند دەستەیەکی پێشمەرگە و سەربازی ئێڕاقی دەکات تاوەکو ببنە پێشەنگی دامەزرانەوەی سوپای ئێڕاق.
- 340 ڕێکخراوی نا حوکومی داوای لە د.ت کرد تاوەکو لێبووردنێک بۆ کورد دەربکات.