- داخستنی گۆڤاری نڤار و گرتنی کازیوە ساڵحی سەرنووسەری لە سلێمانی لەلایەن یەکێتییەوە، بەتاوانی ئەوەی بابەتی لەدژی ئایینی ئیسلام بڵاوکردووەتەوە.
- یاریکردنی شانۆیی بێفەڕ لە چەند شارێکی کەنەدا، لە نووسین و دەرهێنان و نوواندنی هونەرمەند حەمە ڕەشید هەرەس. شایانی باسە ئەم شانۆییە لە ساڵی 2002دا لە بەرلین و ستۆکهۆڵم پێشکەشکرا و پاشان لە هەولێریش بۆ تەلەڤزیۆن تۆمارکرا.