- شیعەکانی بەسرە خۆپیشاندانێکیان سازکرد، یەکێک لە دروشمەکانیان دژایەتیکردنی فیدڕاڵی بوو بۆ کوردستان.
- موعەممەر قەززافی نوێنەرێکی خۆیی ناردە کوردستان، ئەم نوێنەرە سەردانی شاری هەڵەبجەی کرد و ڕایگەیاند کە لیبیا یەکێک لە شەقامەکانی شاری تەڕابلوس ناودەنێت هەڵەبجە.
- بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە ئەنقەرە ڕایگەیاند کە کەرکووک شارێکی کوردستانییە.