- بەهۆی گوللە هاوەنێکەوە لە شارۆچکەی دوزخورماتوو، سەربازێکی ئامریکی دەکوژرێت و 8 کەسیش برینداردەبن.
- خۆپیشاندانێکی کلدانییەکان لە شاری هەولێر بۆ داواکردنی مافەکانیان لە چوارچێوەی ئێڕاقدا، لە خۆپیشاندانەکە چەند سەد کەسێک بەشداریی تێداکرد.
- هێرشێکی پکک بۆسەر بنکەیەکی پۆلیس لەناو شاری ئامەد، ئەمە یەکەم هێرشە لەناو شاری ئامەددا لە کاتی ئاگربەستەوە، لەم هێرشەدا پۆلیسێک کوژرا و یەکێکیش برینداربوو.
- بەڕێوەبەرانی کۆمیتەی بەرەو ڕیفراندۆم لە ئوسترالیا کۆمیتەکەیانیان هەڵوەشاندەوە، لەبەیاننامەیەکدا هۆی ئەم هەڵوەشاندنەوەیەیان گەڕاندووەتەوە بۆ دەستتێوەردانی پارتی و یەکێتی لە بزووتنەوەی ڕیفراندۆمدا بۆ مەبەستی تایبەتیی خۆیان.