- ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە ئەندامیەتیی تورکیا لەو یەکێتیەدا خستەڕوو و پێشنیازی ئەوەی کرد کە دانوستانی پەیوەست بە ئەندامیەتیی تورکیا لەو یەکێتییەدا دەستی پێ بکرێت. بەلاóم لە هەمان کاتدا هەندێ شەرت و مەرجی زۆر توندی بۆ پێشگرتن لە پاشەکشێی تورکیا لە ڕیفۆرمی دیموکراسی و مافی مرۆڤ لە ولاóتەکەیدا خستۆتە ڕوو. بە پێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا لەو بارەیەوە کۆمیسیۆنێرەکانی یەکێتی ئەوروپا بە بێ دەنگدان و بە ئیجماع ڕەزامەندییان لەسەر دەستپێبوونی دانوستان لەگەڵ تورکیادا خستەڕوو.
- سەرۆک عەشیرەتێکی کورد لەنێو بازاڕی موسڵدا درایە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئەنجامدا کوژرا. خالید عەبدولغەفور دووبەردانی کە سەرۆکی عەشیرەتی (گێش) بوو، لەنێو ئوتومبیلەکەیدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە پەلاماردرا و هەر لەو هێرشەدا دوو لە پاسەوانەکانیشی بەسەختی برینداربوون.
- وەزیری دەروەی سوید خاتو (لەیلا فرێی ڤالدس) ئەمڕۆ گەیشتە شاری ئامەد (دیاربەکر) تا لە نزیکەوە ئەو ڕیفۆرمانە ببینێت کە تورکیا ئیدعا دەکات لە بارو گوزەرانی خەڵکی ناوچەکە و سیستەمی سیاسی و بەڕێوەبردن لە ناوچە کوردییەکان ئەنجامی داون.
- لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمانیا بە یارمەتی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگایەکی کتێب لە لایەن کۆمەڵەی کوردەکانی ئاڵمانیاوە کراوەتەوە. لە هۆڵی پێشانگاکە بەسەدان کتێب لە بوارەکانی سیاسەت، کەلتور، مێژوو ...هتد و چەندین نمونەی گۆڤار و ڕۆژنامەی کوردی نمایش کراوە. دەرێ و ناوەوەی پێشانگاکەش بە چەندن ئاڵای کوردستان ڕازێندراوەتەوە. شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم پێشانگایەدا بەشدارە و بڕیار وایە ئەم پێشانگایە تا 10 مانگ واتا درێژەی هەبێت.
- بەپێی نوسراوی ژمارە (11139)ی ڕۆژی 06-10 کە ئاراستەی پەیمانگەی تەکنیکی کەرکووک کراوە، دەستەی باڵای ڕیشەکێش کردنی بەعسییەکان لە بەغدا بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی 9 مامۆستای پەیمانگەی ناوبراو کە پێشتر سەر بە ڕژێمی بەعس بوون و پار بە بڕیارێکی دەسەڵاتی هاوپەیمانان لەسەر کار لابردرابوون. لەو بارەیەوە عیرفان کەرکووکی یاریدەدەری پارێزگاری کەرکووک بۆ ڕیشەکێش کردنی پاشماوەی بەعس ڕایگەیاند کە لەم ماوەیەدا بە شێوەیەکی بەرچاو وەزارەتە پەیوەنددارەکان لە بەغداوە ژمارەیەکی زۆر کۆنە بەعسییان گەڕاندووەتەوە سەر کارو ئێمەش هیچ دەسەڵاتێکمان نییە بۆ ڕێگەگرتن لە گەڕانەوەیان.