- موقەدەم عەبدولستار فەقێ کە موقەدەمێکی سەربازیی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو لە نزیک کڵێسەی نور لە گەڕەکی تەئمیمی شاری موسڵ لەلایەن گروپێکی تیرۆرستەوە تەقەی لێکرا و کوژرا. موقەدەمی نێوبراو خەڵکی گوندی دارەتووی سەر بە دەڤەری بەردەڕەش بوو. هاوکات هەر ئەمڕۆ و لەگەڕەکی تەحریر لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە هێرش کرایە سەر موقەدەمی پۆلیس قادۆ زێباری و لە ئەنجامدا بە سەختیی بریندار بوو.
- تیرۆریستە عەرەبەکان کوردێکیان بەناوی لوقمان حسێنەوە سەربڕی بەتاوانی ئەوەی ئەندامی پارتی و وەرگێڕی ئامریکییەکان بووە.
- بەرپرسی کونسوڵخانەی داگیرکەری ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند کە ئێران ئامادەیە بە چاودێریی بارزانی و تاڵەبانی گفتوگۆ لەگەڵ حدکادا بکات.
- بەهۆی دادگایی کردنی ڕۆژنامەنووسێک لەلایەن دادگای تورکیاوە، دادگای مافی مرۆڤی یەکێتی ئەوروپا ڕەخنەی توندی ئاراستەی تورکیا کرد و بەوە تۆمەتباری کرد کە ڕێککەوتننامەی یەکێتی ئەوروپا بۆ مافی مرۆڤ پێشێل دەکات. دادگای ناوبراو ڕوونی کردۆتەوە کە دادگایی کردنی (ئاتیلا هالیس)ی ڕۆژنامەنووس بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی لەسەر کوردەکانی تورکیا، پێشێل کردنی مافی ئازادی ڕادەربڕینە.
- ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز بلاóویکردەوە کە ئامریکا تورکیای هاوپەیمانی لەوە ئاگادارکردۆتەوە کە چارەسەری کێشەی چەکدارە یاخیبووەکانی سەر بە پارتی کرێکاران لە (باکوور)ی عێراقدا دەکات.
- کۆبوونەوەی دوێنێی پەرڵەمانی کاتی عێراق کە تایبەت بوو بە بەشداربوونی لایەنە کوردییەکان لە هەڵبژاردنەکانی کەرکووک و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوارەکان. پەڕڵەمان بڕیاریدا یەکلایی کردنەوەی کێشەکانی تایبەت بەکەرکووک بۆ پەڕڵەمانی ئایندەی عێراق بەجێ بهێڵدرێت.
- کۆبوونەوەی سێلایەنانەی ئامریکا و داگرکەرانی تورک و ئێڕاق. ئەم کۆبوونەوەیە تایبەت بوو بە کوردەوە و تورکیا داوای لە ئامریکا کرد کە پارتی چارەسەری بەشداریی هەڵبژاردنەکانی ئێڕاق نەکات.