- تیرۆرکردنی عەبدولمەجید ئەلعەنتەر لە موسڵ، نێوبراو ئەندامێکی کوردی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ بوو.
- بەپێی بڕیارێکی دادگای هەولێر هەردوو ڕۆژنامەنووس خەلیل حەسەن زێوەیی سەرنووسەری ڕۆژنامەی دێدی نوێ و بڵند مستەفا بەڕێوەبەری نووسینی هەمان ڕۆژنامە دەستگیرکران، ئەوەش لە ئەنجامی بڵاوکردنەوەی هەواڵێک هاتووە کە پەیوەندیی بە یەکگرتووی ئیسلامییەوە هەبووە، بۆیە یەکگرتووی ئیسلامی سکاڵای لەسەر ڕۆژنامەی تۆمار کردووە.