- حیزبی زەحمەتکێشان ڕایگەیاند: لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵکی سەربەخۆدا بەلیستێکی جیا بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن.
- بەپێی ئامارێکی لیژنەی لاوانی شەنگار لەماوەی مانگی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ 30 کوردی ناوچەی شەنگار لەلایەن عەرەبە تیرۆریستەکان کوژراوە و خەڵکی ئەو ناوچانە ناچاربوون زۆر بەکەمی هاتووچۆی موسڵ بکەن.
- مەحمود ئیبراهیم کە کوردێکی شەبەکی تەمەن 50 ساڵەیە لەلایەن عەرەبە تیرۆریستەکانەوە لە شارۆچکەی بەرتەلە فڕێندرا.
- بەبۆنەی تیرۆرکردنی 18 پێشمەرگەی یەکێتی لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە لە موسڵ، مەسعود بارزانی بروسکەیەکی ماتەمینیی بۆ جەلال تاڵەبانی نارد.
- تا 10-12: بەستنی 18هەمین کۆنگرەی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی جیهان لە ژاپۆن، جووتیار نووری بەناوی سەندیکای کرێکارانی کوردستانەوە وەک چاودێر بەشداریی لەم کۆنگرەیەدا کرد. شایانی باسە ئەمە یەکەمجارە کورد لەم کۆنگرەیەدا بەشداری بکات.