- لە هۆڵی میدیای هەولێر کۆڕێکی ڕێزلێنان بۆ هونەرمەند باکووری سازکرا. هونەرمەند لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەولێرەوە خەڵات کرا.
- ئەمڕۆ و دوێنێ: چەند هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر بارەگاکانی یەکێتی و پارتی لە موسڵ، بەڵام هیچ زیانێکی ماڵیی لێنەکەوتەوە.
- ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە زۆرینەی 22 دەنگ لە 32 دەنگ بڕیاری دواخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی لە کەرکووکدادا تاوەکو مادەی 58 دەستووری ئێڕاق دەچەسپێت و ئاوارە کوردەکان دەگەڕێنەوە و عەرەبەکانیش دەکرێنە دەرەوە. شایانی باسە لەم کۆبوونەوەیەدا تورکمانەکان و نوێنەری عەرەبە تەعریبەکان چوونە دەرەوە و بەشدارییان لەم دەنگدانەدا نەکرد.
- کوردی فەیلی و شەبەک لە لیستی عەرەبە شیعەکاندا بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن.
- سەرۆکی پەڕڵەمانی ئەوروپا سەردانی دیاربەکری کرد و لەگەڵ والیی دیاربەکردا کۆبووەوە و ڕایگەیاند کە زۆر خۆشحاڵ بووە توانیویەتی شوورەی دیاربەکر ببینێت و هیوای ئەوەی خواستووە کە ئەم شوورەیە ببێتە شوێنێکی گەشتوگوزاریی گرنگ بۆ ئەوروپییەکان. پاشان سەرۆکی پەڕڵەمان بەزمانی کوردی سوپاسی والیی دیاربەکری کرد.
- خاتەمی وتارێکی بۆ خوێندکارانی زانکۆی تاران دا و خوێندکارانیش دەنگی ناڕەزاییان بەرزکردەوە و بووە خۆپیشاندان. شایانی باسە خوێندکاران هەر سووربوون لەسەر داواکاریی خۆیان و خاتەمیش بەبێ ئەوەی هیچ خۆی تێک بدات وتارەکەی خۆیی خوێندەوە.
- هێزەکانی ئاساییشی داگیرکەری ئێرانی لاوێکیان بەناوی خالید سۆفی عەبدولی لە ناوچەی دار پیرخانمی شاری بانەدا تیرۆرکرد.
- پارتی کاری سەربەخۆیی کوردستان بە کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنی ئێڕاقی ڕاگەیاند کە ناوەکەیان ناگۆڕن و پارتەکەشیان لە ساڵی 1993وە بەپێی یاسای پارتەکان لەلایەن حکوومەتی کوردستانەوە مۆڵەتی یاسایی پێدراوە.
- نیوەشەو: بارەگای سەرۆکایەتیی بەرەی تورکمانی لە کەرکووک هێرشی کرایەسەر و لەچەندین لاوە ئاگربارانکرا، بەڵام ئەم هێرشە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.