- هەڵوەشانەوەی بەرەی تورکمانی، بەرپرسی بەرە داوای لە حکومەتی هەولێر کرد کە ئاساییشی بارەگاکانیان بپارێزن و ئاڵای بەرەش لەسەر بارەگاکانیان هێنرایە خوارەوە. شایانی باسە ئەم بەرەیە هەر لە سەرەتاوە بۆ دژایەتیکردنی کورد دامەزرابوو.
- ڕۆژنامەنووسان ئیجەلالی قەوامی و سەعیدی ساعیدی لە سنە بانگرانە دادگای سنە بۆ لێپێچینەوە.
- گوگەبۆرەکان لە شاری مێرسین پەلاماری خۆپیشاندانێکی ئاشتییانەی کوردەکانیاندا.