ڕێکخراوێکی سیاسی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە بە درووشم و ڕێبازی سەربەخۆی بۆ کوردستان دەستی بە خەبات و چالاکی کرد. ئەم ڕێکخراو لە ڕێکەوتی 30 گوڵانی 2691 کوردی بەرانبەر بە #20-05-1991#ی زایینی دامەزرا و وەکوو ڕێکخراوێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، لەژێر ناوی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان وەک یەکەم هێز و حیزبی سەبەخوی خوزاز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان درێژە بە خەبات و چالاکییەکانی خۆی دا.
یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان، ڕاماڵینی هێز و دامودەزگاکانی حکوومەتی ئێران لە کوردستان، وەدیهاتنی سەروەری نەتەوەیی، ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان و ڕووخانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک بەرنامە و ستراتیژی پەیرەو دەکات.
یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان: گەلی کورد ئەرخەیان دەکاتەوە کە پرسی کوردستان لە چوارچێوەی ئێراندا چارەسەر ناکرێت، هەروەها دەڵێت ڕووخانی دەسەڵات دەتوانێت گورانکارێکی گەورە لە ناوچەکە پێک بێنێ بەڵام دێموکراسی کردنی شتێکی مەحاڵە و بە هەڵوەشاندنەوەی جوگرافیای داسەپاو و لەدایکبوونی دەوڵەت نەتەوەیی لە نەتەوە ستەملێکراوەکانی کورد، بەلووچ ، گیلەک، عەرەب و ئازەری و هتد دیموکراسی بۆ ناوچەکە دەسبەسەر دەبێت.
یەکێتی شۆڕشگێران کوردستان ئەوەڵین حیزب و ڕێکخراوی کوردییە کە باسی لە فیدراڵی وەک پردەبازێک بۆ سەربەخۆی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە.
بەرەی کوردستانی:
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان پێداگرە لەسەر درووستکردنی بەرەیەکی یەکگرتووی کوردستانی کە لەسەر بنەمای هەزری نەتەوەی و هێزێکی یەکگرتوو کە هیچ هێزێکی کوردستانی چە لە سەردەمی دامەزراندی و چە قۆناغی نوێکردنەوەی کە ئەمڕۆیە ناتوانێت حاشا لەوە بکات یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان دەستی هاوکاری و پێکهێنانی بەرەی کوردستانی بە پەیوەندی و هەنگاوی بۆ هەڵنەهێنابێتەوە .
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان هەموو جۆرە خەباتێک بە ڕەوا دەبینێت، لەوانە خەباتی چەکداری، شەڕ لەپێناو ئازادی و سەربەستی نەتەوەیی. بە پێی بنەماکانی ناسیونالیزمێک کە باس لە داگیرکاری نیشتمان لەلایەن نەتەوەێکی باڵادەست و جوگرافیایەک داسەپاو بە سەر نەتەوەی ژێردەست و جینووسایت و قەتلوعام و دیموگرافیای خاکی داگیرکراوی نەتەوەکەمان دەکات.
دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە دەیان پێشمەرگەی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانەکان و ڕێکخراوە سەرتاسەریەکان پێکھاتبوو و ھاوکات لەگەڵ کۆتای ڕاپەرێنی 1991ی لە باشووری کوردستان بوونی خۆیان ڕاگەیاند. هەر دوابەدوای ڕاگەیاندنی یەکێتی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستی کرد بە چالاکیی چەکدارانە دژ بە حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
چالاکییەکانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان هەر لەگەڵ دامەزراندی تا ئەمڕۆ بە دەیان هەوراز و نشێوی و کۆسپی سەر ڕێی بەردەوام بوو و لە ئێستاش بە دواوە لە خەباتی خۆی بەردەوام دەبێت تا هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانی نەتەوەی کورد.
=KTML_Bold=دابڕانێک لە یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان:=KTML_End=
لە 17ی پووشپەری 2707 کوردی 2007 زایینی ڕوویدا و لە ئەوەڵین کۆنگرە و بەشێک لەژێر ناوی #پارتی ئازادیی کوردستان# لە یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان جودا بوونەوە.
یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان لە 31 خاکەلێوەی 2719ی کوردی بەرانبەر بە #20-04-2019# لەگەڵ ڕێکخراوی یاری کورد تێکەڵاو بوونەوە وەک ڕۆحێک لە دوو جەستە کار دەکەن.
لە 19 گوڵانی کوردی 2721 بەرانبەر بە 2022 بە پێشنیاری یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازان کوردستان کە لە 4 حیزب پێکهاتبوون دامەزرا کە دوای ماوەێک ڕێکخراوێکی دیکە هاتە ناو هاوپەیمانییەکە کە ئەویش تەمەنێکی کوورت و پڕ لە ئەزموونی 11مانگە بوو بۆ یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان.
=KTML_Bold=سەرۆکایەتی یەکێتی شۆڕشگێران:=KTML_End=
=KTML_Bold=شەهید سەعید یەزدانپەنا:=KTML_End= 4 مانگی، 30 گوڵانی 1991 - 28ی خەرمانانی 1991 تیرۆر کرا هۆکاری شەهید بوون تیرۆر بە دەستی خیانەتی ناوخۆی شوێنی شەهید بوونی زەرگەتەی #سلێمانی#یە.
نووسینی نامیلکەی بەناوی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان باشتر بناسین.
=KTML_Bold=حسێن یەزدانپەنا:=KTML_End= بۆ ماوەی 16ساڵ، لە 20 خەزەڵوەر 2691 تا 17 پووشەپەری 2707 بوو بە سەرۆکی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بەهۆی تەکرەوی سەکردایەتی و سەربەخۆ نەمانی یەکێتی دابراندن و جیابوونەوە هاتە ئاراوە کە ئەوان ئەورۆکە لەژێر ناوی پارتی ئازادیی کوردستان کار دەکەن.
=KTML_Bold=سمکۆ یەزدانپەنا:=KTML_End= بۆماوەی: 10 ساڵ، 17ی پووشەپەری 2707 کوردی تا 13 بەفرانباری 2717 کوردی لە دوای هێرشی پارتی دێموکراتی کوردستان (پدک بارزانی) بۆ سەر مەقەر و بارگای یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە یەکێتی شۆڕشگێران دابڕا و لە ڕیزی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان نەما.
=KTML_Bold=مامۆستا سەفا مورادی (سەفا کەلهور)=KTML_End=، 15مانگ، لە 10ی ڕێبەندان2717 کوردی تا 31 خاکەلێوەی 2719 سەرۆکی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بوو هۆکاری شەهید بوون تیرۆر شوێنی شەهید بوون #کەرکووک# لە دوای دە ڕۆژ ڕفاندن لە 6ی خەزەڵوەری 2722ی کوردی تەرمی شەهید مامۆستا سەفا کەلهور لە گەڕەکی ڕەحیم ئاوای کەرکووک دۆزرایەوە.
مامۆستای زانکۆ لە #دەربەندیخان#، نووسەر، شروڤەکاری سیاسی و شاعیر.
=KTML_Bold=فەرزاد ئەعزەمی توتشامی:=KTML_End= یەک ساڵ سەرۆکی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بوو لە ڕێکەوتی 4 گوڵانی 2719ی کوردی تا 20 گوڵانی 2722ی کوردی.
=KTML_Bold=کاکی ڕۆستەم ئەڵماسی:=KTML_End= لە 20 گوڵانی 2722 وەک سەرۆکی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان هەڵبژێردراوە کاکی ڕۆستەم دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی و فەرماندەی و بەشی کومسیۆنی نیزامی یەکێتی شۆڕشگێڕان بووە. [1] [2]