فەتاح خەلیل #زاخۆ#یی، لە دایکبووی زاخۆ، ساڵی 1964.
-بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ئەندازیاریی کارەبا 1990، لە زانکۆی تەکنۆلۆژیی بەغداد.
-بڕوانامەی دبلۆمی بەرز لە زانستە سیاسییەکان – زانکۆی سانت کلیمنس.
-لە سەرەتای هەشتاکانەوە تێکەڵی کاری رێکخراوەیی و سیاسیی بووە، لە دوای ڕاپەڕینەوە چەندین پۆستی لە نێو حزبی زەحمەتکێشانی کوردستاندا وەرگرتووە لەوانە: بەرپرسی لقی #دهۆک# 1994، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییە عەرەبییەکان – دیمەشق 1996-2000.
-وەزیری ڕۆشنبیریی – ئیدارەی #سلێمانی# 2001-2005.
-بەشداربووە لەدامەزراندنی بزووتنەوەی ڕیفراندۆم و ئەندامی لیژنەی باڵای بزووتنەوەکە بووە 2003-2007.
-ئێستا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانە.