فەرمان ساڵح
شاعیر و نووسەر
لەساڵی 1981 لە دایکبووە
ساڵی 2003 پەیمانگەی مامۆستایانی #هەولێر#ی تەواو کردووە
ساڵی 2013 بەشی راگەیاندنی کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەددینی تەواو کردووە
لە زۆربەی ڕۆژنامەو گۆڤارەکانی هەرێمی کوردستان وتارو نووسین و شیعرەکانی بڵاوکردوونەتەوە
سەرنووسەری گۆڤاری ئەدەبی هزر بووە لە ساڵی 2000-2002
جێگری سەرنووسەری ڕۆژنامەی زاری کرمانجی بووە
سەرنووسەری ماڵپەڕی ڕاپرێس بووە لە ساڵی 2004-2006
وەک ڕۆژنامەڤان لە بەشێک لە گۆڤارو ڕۆژنامەکانی کوردستان کاری کردووە
یەکەم کتێبی شیعری بەناوی خیتابەکانی قەرەجێکی موسافیر لە ساڵی 1999 چاپکردووە
ساڵی 2001 کتێبی شیعری هەناسە سپییەکانی بەفری چاپکردووە
ساڵی 2004 کتێبی شیعری دیوارەکانی وەهمی چاپکردووە، کە کتێبێکی هاوبەشە لەگەڵ نووسەرو شاعیر غازی حارس
ساڵی 2012 کتێبی شیعری گەڕان بۆ منداڵی سێوەکان-ی چاپکردووە.
ساڵی 2019 کتێبی شیعری ژنێک لە چڵە نێرگز-ی چاپکردووە
ئێستا بەڕێوەبەری بەشی ئینتەیکە لە تۆڕی میدیایی ڕووداو.[1]