1- "بەیان" ماڵپەڕێکی سەربەخۆی ئازادە. گرێدراوی هیچ حیزب و لایەنێکی سیاسی نییە.
2- بەیان پێگەیەکە بۆ ئازادی دەڕبڕین، تریبوونێکە بۆ ڕەخنە و ڕای جیاواز، سەرچاوەیەکە بۆ هەواڵ و زانیاری.
3- بەیان لە پاوانی هیچ کەس و ستاڤ و گروپێکی دیاری کراودا نییە. ماڵپەڕی هەموو ئەوانەیە کە تێیدا دەنووسن و لێی دەخوێننەوە.
4- تێچوو و خەرجییەکانی بەیان لە لایان نووسەران و خوێنەرانییەوە دابین دەکرێت.
ئامانجی بەیان
1- پێدانی زانیاری و هەواڵ بە تاکەکان و بڵاوکردنەوەی زانیاری و ئاگاداری لە ئاستی کۆمەڵگەدا.
2- پەرەپێدان بە ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ڕۆژنامەوانی ئازاد.
3- هەوڵدان بۆ خەمڵینی کولتوری فرە ڕەهەندی، یەکتر قەبووڵ کردن و پێکەوە هەڵکردنی گروپە کۆمەڵایەتی و سیاسییە جیاوازەکان.
4- هەوڵدان بۆ دروست کردنی کولتووری ڕەخنە و دیالۆگ و چارەسەر کردنی هەموو کێشەکان بە دیالۆگ و گفتوگۆ و دوور کەوتنەوە لە زەبروزەنگ و توندوتیژی.
5- هەوڵدان بۆ بڵاو کردنەوەی کولتوری ململانێی هێمنانە و شارستانیانە و دوور کەوتنەوە لە پەنابردن بۆ چەک، لە یەکلاکردنەوەی کێشە و ململانێکان دا.
6- دەرفەت ڕەخساندن بۆ بڵاوکردنەوەی دەنگی ئەو تاک و گروپانەی کە خۆیان، دەرفەت و کاناڵ و کەرەستەی دەنگهەڵبڕینیان نییە، یان لە بیر کراون و پەڕاوێز خراون.
پرنسیپە گشتییەکانی بەیان
1- بەیان لایەنگری ئازادیی و فرەچەشنی و دژ بە دیکتاتۆری و تووتالیتاریسم لە هەر شکڵ و شێوازێکی دایە.
2- بەیان بەرپرس نییە لە ناوەرۆکی ئەو نووسین و وتارانەی بڵاوی دەکاتەوە، نووسەران خۆیان لێی بەرپرسن.
3- بەیان ڕەچاوی بنەما و پرنسیپە ناسراوەکانی ڕۆژنامەوانی ئازاد و ئەخلاقی ڕۆژنامەوانی دەکات.
4- زمانی ئەسڵی نووسین لە بەیاندا کوردییە. هاوکات بابەت و نووسینی فارسی بڵاو دەکاتەوە.
5- بەیان ئەو هەواڵانە بڵاو دەکاتەوە کە خاوەنی هەموو ڕەگەزەکانی پێکهێنەری هەواڵن و سەرچاوەکەی دیاری بێت.
6- بەیان ئەو نووسینانە بڵاو ناکاتەوە، کە زمانی زەبری تێدایە و ڕێز و کەسایەتی تاک و گروپەکان بشکێنێ و ناویان بزڕێنێ.
http://www.beyan.info