بڵاوکراوەیەکی سیاسییە "یەکێتی کۆمۆنیستەکان لەعێراق" دەریدەکات، ژمارە یەکی لە حوزەیرانی 2004 دەرچووە. بەهەمووی 29 ژمارەی لێدەرچووە کە دواهەمینیان لە تەموزی 2008دا بوو.
بڵاوکراوەی (ئازادی) بەم ژمارەیە قۆناغی دووەم لە ژیانی دەستپێدەکات، پێشتر (ئازادی) بەشێوەی ئەلکترۆنی لەلایەن کۆمتیەی دەرەوە، بەسەر نووسەری هاوڕێ (سالم کریم)، 5 ژمارەی لێدەرچووە. دوای ڕاگرتنی (پەیامی کۆمۆنیزم) تەنیا بڵاوکراوەی ئێمە بووە بەزمانی کوردی.
بێگومان گرنگی هەبوونی بڵاوکراوەیەکی کوردی، پێویستی بەسەلماندن نیە، لەبەر ئەو پێویستیە کۆمتیەی ناوەندی دوای کۆنفرانسی (4) بەم شێوەیەی ئێستا بڕیاری لەسەر دەرکردنی (ئازادی) دا تا لەلایەکەوە بۆچوونو هەڵوێستو سیاستەکانی (رێکخراو) بەخەڵکی کوردستان بگەیەنێتو لەلایەکی تریشەوە دەنگێکی خەباتکارانەی ئازادیخواز بێت لەکۆمەڵگەی کوردستاندا. بەم پێیە (ئازادی) بڵاوکراوەی یەکێتی کۆمۆنیستەکانە بەکوردی، کە ئامانجیەتی پەیوەندی تووندوتۆلأ لەنێوان ئێمەو هەڵسووڕاوانی سۆسیالیستیو کرێکاری لەلایەکو لەلایەکی تریشەوە لەنێوان خەباتکارانی ڕێگای ئازادیو سۆسیالیزمو جەماوەری کورد زماندا پێکبهێنێت. سەرکەوتنی دڵخوازنەی ئەم کارەو ئەو ئامانجە، بەندە بەوەی تا چەند کۆمۆنیسەکان، کرێکاران، ژنان، لاوان، دەستفرۆشان، کاسبکارانو هەژارانی دێ، ئەم ئامرازی ڕاگەیاندنە بەهی خۆیان دەزاننو وەک پرۆژەی خۆیان بەشداریو هاریکاری دەکەن.
ئێمە چ وەک یەکێتی کۆمۆنیستەکانو چ وەک ستافی (ئازادی) نەک لەبەر بێتوانایی، بەڵکو لەسەر بنەمای ئەوەی پێمانوایە بڵاوکراوەیەکی لەم جۆرەو بەم پێناسەیە دەبێت شوێنی بەیەکگەیشتنو پرۆژەی هاوبەشی نێوان ئێمەو جەماوەر بەگشتیو ئێمەو خەباتکارانی ئازادی بەتایبەتی بێت.
بۆیە بەنەوازشەوە، داوای هاوکاریو هاوبەشی لەهەموو ئەوانە دەکەین کە ئازادیو ئازادیخوازییان بۆ گرنگەو لەو پێناوەدا ئەم دەنگە بەپێویست دەزانن.