من ناوم هەدیە گوزێل تەمەن 32 ساڵ و خەڵکی باکوری کوردستانم و ماڵی باوکم لە قۆنیا ی وڵاتی تورکیا ژیاون. لە ولاتی سوێد لەدایک بومە باوکم بۆ پڕۆگرامی ئابوری لەساڵی 1964 هاتە ولاتی سوێد، خێزاندارم و دو زارۆکم هەیە ئێستاش خۆم بۆ پەڕڵەمانی سوێد لەسەر ئاستی پارێزگای ستۆکهۆلم هەڵبژاردوە کەلەلیستی 8مم.
15 سالە لەناو پارتی چەپ کاردەکەم، زانیاری سیاسیم لە زانکۆی ستۆکهۆلم خوێندوە و وەزانکۆی یاسایم لە فەرەنسا تەواو کردیەوە 6 زمان دەزانم (کوردی، تورکی ئەلمانی، سوێدی، فەرەنسی، ئینگلیزی... لەسالی 2002 بومە سکرتێری چاپەمەنی (راگەیاندن) لارش ئۆهلێ سەرۆکی پارتی چەپ، بەڵام لەساڵی 1995 لەناو ڕێکخستنەکانی پارتی چەپ و خوێندکارانیان کارم کردوە، هاوکات ڕاوێژکاری سەرۆکی پارتی چەپم بۆ یەکێتی ئەوڕپا.