ساڵی 1930 رێکەوتی لە شاری #کرماشان# لە دایک بوو. دایک و باوکی ئاشووری بوون. ئەو شێوەکارە پێشەنگی دیزاینی فیگۆراتیو لە هونەری شێوەکاری نوێخوازی ئێراندا، لە ماوەی ساڵانی کار و چالاکی هونەریی خۆیدا زیاتر لە 100 پێشانگای تایبەتی و زیاتر لە 200 پێشانگای هاوبەشی لە وڵاتانی ئێران، کەنەدا، ئەمەریکا، ئوستڕاڵیا و وڵاتانی ئەوروپا بەڕێوەبرد.
تا ئێستا ڕووبەرگی دەیان کتێبی کێشاوەتەوە و شیعری شاعیرانی بە هونەری شێوەکاری کێشاوەتەوە. هەروەها بە ڕێژەی چوار کتێبی لە بواری فێرکاریی هونەریدا نووسیوە کە بەرهەمی خۆیەتی و بە زمانی ئاشووری هەزاران پارچە شیعری وەکوو بەیت، دووبەیتی، هایکۆ، قەسیدە، هەڵبەست و هۆنراوە و غەزەلی هۆنیوەتەوە.
هەروەها شارەزاییەکی زۆری بەسەر گێڕانەوەی چیرۆکدا هەبوو، بە ڕێژەی 150 غەزەلی شاعیری ناوداری ئێرانی حافز بە پاراستنی کێش و قافیە و مانا و تەنزەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی ئاشووری. هەڵبەت بەشێکی زۆری بەرهەمەکانی نیما یووشیج، ئیرەج میرزا، میرزادە عیشقی و پەروین ئیعتسامی بۆ سەر زمانی ئاشووری وەرگێڕاوەتەوە.
هانیبال ئەلخاس ماوەی 35 ساڵ وانەی هونەریی دەگوتەوە بەم شێوەیە: ماوەی 5 ساڵ لە هونەرستانی کوڕان، ماوەی 6 ساڵ لە کۆلێژی مانتیسلوو لە ئەیالەتی ئیلینۆیز لە ئەمەریکا بە پۆستی بەرپرسی بەڕێوەبەری گروپ و دانیشیار، ماوەی 17 ساڵ لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران، ماوەی 7 ساڵ بە شێوەی کاتیی لە کۆلێژی هونەری زانکۆی ئازاد. لە ساڵی 1974 بۆ ماوەی 4 ساڵ لە ڕۆژنامەی کەیهان وەکوو ڕەخنەگری هونەری بابەت و وتار و نووسینەکانیی بڵاودەکردەوە.
شێوەکاری مۆدێرنیست هانیبال ئەلخاس لە پێشانگاکانیدا بە تەنز و داهێنانە جۆراوجۆرەکان کە تایبەت بوون بە خۆی، لەوانە: دابین کردنی هەپنینگەکان، هەڵبژاردنی شوێنی ئەنبار بۆ پێشانگا، شێوەکارییەکانی پڕلە هەزەلیاتەکانی شاعیران عوبەید زاکانی و مەولەوی، هەوڵی دەدا بۆ ئەوەی کە چێژ و سەلیقەی ئەو بینەرانە وا زۆر پابەندی یاسا و ڕێسای گەلەری و پێشانگان بشێوێنێت.
لە سەردەمانێکی کاری هونەریی خۆیدا زیاتر خەریکی کێشانەوەی پۆرترە بوو، بۆیە نازناوی فۆتۆ وێنەگری پێبەخشرا. دواتر لەسەر تابلۆیەکی گەورە پۆرترەی شاعیرانی سەردەمی عارف قەزوینی تا شاعیرانی سەردەمی ئێستای کێشایەوە.
هانیبال ئەلخاس تا ئێستا جگە لە هەزاران تابلۆی چکۆلە و گەورە، 300 مەتری چوارگۆشە شێوەکاری لەسەر دیوار خولقاندووە، هەروەها 3 پەردە کە پێکهاتووە لە 15 پارچەی تایبەت و 4 پەردە کە پێکهاتووە لە 8 پارچەی تایبەت هێناوەتە بەرهەم.
یەکێکی دیکە لە هەرە گرینگترین و ناسراوترین بەرهەمەکانی هانیبال ئەلخاس تابلۆیەکی گەورەیە کە لە 15 پارچەی تایبەت پێکهاتووە بە ناونیشانی ئافەرینش و تایبەتە بە قۆناغەکانی خولقاندنی جیهان.
زۆربەی قوتابییەکانی هانیبال ئەلخاس ئێستاکە مامۆستا و وانەبێژی باشترین و بەرزترین زانکۆکانی وڵاتی ئێرانن. ئەو شێوەکارە بۆ ماوەی 2 ساڵ بەڕێوەبەری نیگارخانەی گلگامێش بوو کە لە زومرەی یەکەمین نیگارخانەکانی هاوچەرخە لە ئاستی وڵاتی ئێران.
لە ساڵی 2002 لە مۆزەخانەی ئازادی جەژنی 50 ساڵ تەمەنی هونەری شێوەکاری خۆی بەڕێوەبرد کە سێ ساڵ لە وادەکەی خۆی درەنگتر بوو.
ساڵی 2008 لە لایەن ئاشوورییەکانەوە ڕێوڕەسمێکی تایبەتی لە نیگارخانەی عەشتار بۆ ساز کرا. لە سەرەتای دامەزراندنی گەلەری ئیلاهە لە شاری تاران لە ساڵی 2000 تا ئێستا هەموو ساڵێک لە ساڵوەگەڕی لەدایکبوونی هانیبال ئەلخاس، پێشانگایەک لە بەرهەمەکانی ئەو شێوەکارە دەکرایەوە.