لە زمانی خۆیەوە:
لە باشوری کوردستان لە دایک بووم، خوێندنی بەشی ئەلەکترۆنیکم لە وڵات تەواو کردوە، ساڵی 1982لە ئەبوغرێب زیندانی بووم سزای لەسێدارەدانم لە دادگای شۆڕشی بەعسی ڕوخاو بۆ دەرچوو لەدوایش بەلێبووردنی گشتی لەگەڵ زۆر لە هاوزیندانیانم ئازاد کراین، لە ساڵی 1983وە لە وڵاتی سویدم، بەشی شەڕو ئاشتی و پەیوەندیە نێو دەولەتیەکانم لە زانکۆی شاری مالمۆ تەواو کردوە، لە ساڵی 2004وە وەک دادوەر لەدادگای شاری مالمۆ کاردەکەم، لە ساڵی 2006وە وەک دادوەر لە دادگای پەنابەران کار دەکەم، لە ساڵی 2008 بوم بە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئوکسیی/مالمۆ، ئێستاش کاندیدی پەڕڵەمانو ئەنجومەنی شارەوانیو ئەنجومەنی پارێزگام لەسەر لیستی پارتی گەلی لیبرال بۆ هەڵبژاردنەکەی 19 ئەیلول 2010.