گوندی گێڵدەرە سەر بەناحیەی بەرزنجەیە و دەکەوێتە دامێنی شاخەکانەوە، دانیشتوانەکەی سەرقاڵی کاری ڕۆژانەی خۆیانن.
گوندی گێڵدەرە واتا دۆڵی گوڵان ئەم ناوە تورکیە و باوەڕوایە کەلەسەردەمی عوسمانییەکاندا ئەم ناوەی لێنرابێت، گێڵدەرە پێش ڕاگواستن و ڕوخانی نزیکەی 100 ماڵێک بووە زۆربەی دانیشتوانەکەی خەریکی ڕەزو باخ و ئاژەڵداری بوون.
لەپشت گوندەکە قەڵایەک هەیە پێ دەڵێن قەڵای گێڵدەرە، لەلای چەپی ناحیەی بەرزنجەیە و گوندی کاژاوە لە خوارەوەش دەشتی زەڵێ یە، ئەم دەشتە بەکاڵەک بە ناوبانەگە.
پێشتر تاوەکو ساڵی 1927 ناحیە بووە بەڵام دوارت بەبڕیارێک گوازراوەتەوە سەر بەناحیەی بەرزنجە و لەئێستاشدا بەگەورەترین گوندی ئەو ناوچەیە دادەنرێت.
گرنگترین ئەو پڕۆژانەی کە بۆ ئەم گوندە کراون :
لەلایەن ڕێکخراویUNICEFوە لەساڵی 1995 کانی ئافرەتانیان بۆ دروستکراوە.
دروستکردنی خوێندنگایەک لەساڵی 1993 لەلایەن ڕێکخراوی ICC.
دروستکردنی مزگەوت لەلایەن دانیشتوانی گوندەکەوە لەساڵی 1991دا.
دروستکردنی پڕۆژەی ئاو لەساڵی 1993 لەلایەن ڕێکخراوی کورد سییەوە.
وێنە : ژیلوان فەتاح