شەهید جەزا لە ساڵی 1946 لە گەڕەکی گۆیژە لە شاری #سلێمانی# لە بنەماڵیەکی کوردپەروەر چاوی بە ژیان هەڵهێناوە. کاکە جەزا هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە هەستی بە زوڵمی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان کردووە و شەیدای کوردایەتی و ڕێبازی پارتی و بارزانی بوو. بۆیە لە ساڵی 1963 وە پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی پارتیەوە و بەردەوام بوو. لە خەبات و تێکۆشان بۆ ڕزگاری کورد و کوردستان لە داگیرکردن و چەوسانەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/9798/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=جەزا عەلی کاتب=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/9798/0002.JPG=KTML_Photo_End=
خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی زانستی لە سلێمانی تەواوکردووە، لەدوای هەڵگیرسانی #شۆڕشی ئەیلول# و لە ئەنجامی چالاکییەکانی لە ناو سلێمانی لەلایەن ڕژێمی ئەو کاتەوە دەستگیر دەکرێت و لە ئینزباتخانەی سلێمانی بەند دەکرێت لەگەڵ کاکە حەمە فەرەج ئەفەندی و کاک کەمالی کوڕی و عوسمان سەعید. دواتر بەو تەمەنە منداڵییەوە ڕەوانەی زیندانی بەغدا دەکرێت لەگەڵ شەهیدی نەمر حەسەن حسێن و خوالێخۆشبوو. د.سەروەر، دوای ئەوەی کە دایکی لەگەڵ کەس وکاری ئەواندا چوون بۆ بەغدا و دوای هەوڵو تێکۆشانێکی زۆر ئازاد دەبن. دوای ئازاد بوو.ن لە ساڵی 1966 پەیوەندی کرد بە لقی چوار و شۆڕشەوە لەبیارە. شایەنی باسە ئەو ماوەیەی کە لەدەرەوە بوو. گەلێ داستانی تۆمار کرد و بەهۆی لێهاتوی و کارامەیی خۆیەوە لەگەڵ هەڤاڵانی پێشمەرگەوە توانی پلەی پێشمەرگایەتی بەرز وەرگرێت تا پلەی ئامر بەتالیۆن لە کۆتای 1969 وە چەندین خەڵاتی تایبەتی لەلایەن جەنابی بارازانی نەمرەوە پێبەخشراوە. ساڵی 1968 کاکە ئازاد برای شەهید جەزا لە گەڕەکی عەقاری لە سلێمانی شەهید دەکرێت، دوای ڕێکەوتن نامەی 11 ی ئازار لە ساڵی 1970 گەڕایەوە سلێمانی و پۆستی بەڕێوە بەری شارەوانی ڕانیەی پێسپێردرا، دوای ئەوەی کە دایکی بەکارەساتێکی دڵتەزێن کۆچی دوایی دەکات، کاکە جەزا گەڕایەوە بۆ سلێمانی و کرا بە بەڕێوەبەری شارەوانی بەکرەجۆ. کۆتای ساڵی 1971 کاکە ڕەزا برای دووەمی شەهید جەزا بەکارەساتێکی دڵتەزێن لە بەغدا شەهید دەبێت.
لە ساڵی 1972 خێزانی پێک هێناوە و سێ منداڵی ڕوح سوکی بۆ کورد جێهێشت، بەناوەکانی (زانا، دانا، توانا) . دواتر لە ساڵی 1974 بەماڵ و خێزانەوە چووە دەرەوە و وەکوو هەموو خەڵکی کوردستان پەیوەندی کرد بەشۆڕشەوە تا 1977 کە بە زۆر هێنرایەوە بۆ سلێمانی، دواتر دەستی کرد بە کاری مقاولاتی سەربەخۆ، یەکەم بینا کەدرووست کرا لەسەر ئاوی دووکان لە قەشقۆڵی کاکە جەزا درووستی کرد. دوای ئەوەی کاکە نووری حەمە عەلی و کاکە عەبدولی سوران شەهید کران، ئیتر ئەویش لە ساڵی 1979 جارێکیتر پەیوەندی کردەوەوە بە شۆڕشەوە و کرا بە بەرپرسی عەسکەری و سیاسی لیژنەی ناوچەی سلێمانی. لەسەر شانی خۆی چەندەها پارچە چەکی بۆ پێشمەرگەکان و لیژنەی ناوچە کڕییوە. شایەنی باسە لەو کاتەی کە شەهید جەزا و هەڤاڵەکانی لە ل.ن سلێمانی بوو. چەندین داستانی قارەمانێتییان تۆمار کرد لەناو جەرگەی شاری سلێمانی و بوو. بە چقڵی چاو و تۆقێنەر بۆ ڕژێمی بەعس، بەداخەوە لە ساڵی 1983، لە ڕۆژی #01-04-1983# لە ڕووداوێکی دڵتەزێن دا لە گوندی #گورگەدەر# خۆی و چەند پێشمەرگەی تری قارەمان شەهیدکران. جەزا پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول بوو. برای دوو شەهیدی قارەمان بوو. پێشمەرگەی #شۆڕشی گوڵان# بوو. دواجار خۆشی شەهید بوو.