ناوی جەواد کازمە بە لێدانی وێنەی سەددام حوسەین لەسەر شەقامێکی شاری بەغدا بە نەعلەکەی دەستی، بووە یەکەم هێمای ڕووخانی ڕژێمی بەعس. دەوڵەتی کوێت بڕی 250،000 دۆلاری دایە ئەبو تەحسین بەرانبەر تاکە نەعلەکە، بەڵام ویژدانیی نەیهێشت بیفرۆشێت بە وڵاتێکی تر، بەڵکو پێشکەشی مۆزەخانەی هەڵەبجەی کرد و ئێستا لەو مۆزەخانەیە پارێزراوە.
ئەبو تەحسین لە 9ی نیسانی ساڵی 2003 لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە کاتێکدا هێشتا سەددام و دار و دەستەکەی لە ناوچەی ئەعزەمییە تەراتێنیان بوو، لەسەر شەقامێکی شاری بەغدا بە تاکە نەعلەکەی سەر و پۆتەڵاکی وێنەیەکی سەددامی پێ دەکووتا و هاواری دەکرد 'ئەمە چارەنووسی هەموو خائینێکە، ئەمە ملیۆنەهای لە ئێمە کوشت'، 'ئەی خەڵکینە ئەمەیە ئازادی'.
ئەبو تەحسین ئێستا لە سلێمانی دەژی و میوانی مام جەلالە.