یەکەم ئەلبوومی گۆرانی هەردوو ڕاپەر (سی جەی و دی جەی)یە، کە (9) گۆرانی لەخۆگرتووە لەبلاوکراوەی سەنتەری ئارۆیە.
سورێن بەکر عەبدە ناسراو بەدیجەی لەلێدوانێکی تایبەت بەکوردستانی نویَ وتی: ماوەی ساڵێکە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ئەو ئەلبوومەین هەوڵمانداوە بەکوالیتیەکی زۆرباش کاری تێدا بکەین، کاری هۆنراوەو میوزیکی هی خۆمانەوە، بەنیازین لەداهاتوودا کاری کلیپ بۆ چەند گۆرانییەکی ناو ئەلبوومەکە ئەنجامبدەین.
لەم ئەلبوومەدا چەند گۆرانییەکی بەهاوبەشی لەگەڵ هەریەک لەسورێن بەکر، ئەژی ڕەشید، ڕەسەن نەوزاد، باوان ئاسۆ وتراون.