نووسەر و ڕۆژنامەنووس لە شاری #هەولێر# لەدایکبووە، وەک نووسەر و وەرگێڕ لە ڕۆژنامەی #کوردستانی نوێ# کاریکردووە. دواتر کوردستانی جێهێشتووە و چووەتە وڵاتی بەریتانیا و لە شاری لەندەن نشتەجێ بووە.لەوێ دەستی بەخوێندن کردووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسیی لە پزیشکی دەرمانسازی بە دەست هێناوە.دامەزرێنەری گرووپی زمانی ستانداردی کوردیی بووە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2011 لە فەیسبووک، دواتر لە ڕێگەی ئەم گرووپەوە توانرا زمانی کوردیی ناوەندی بۆ فەیسبووک زیادبکرێت. ئێستا لە وڵاتی سوید دادەنیشێت.