سەرۆک جاشی فەوجی (28)
بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی کوردۆساید و دادگای باڵای ئێڕاق بەشداریی پڕۆسەی ئەنفالی کردووە.
عومەر حەسەن ڕەسوڵ گەردی، لەدوای ساڵی (1976) وەکو جاشێک و فەرماندەی مەفرەزە خاسەی ئەمن ناسراو دواتریش لە ساڵی (1983) فەوجی فەوجی (28)ی جاشە سووکەکانی دامەزراند.
عومەر حەسەن، لە ڕۆژی (16-08-1980)دا پێشمەرگەی حزبی سۆسیالیستی کوردستانی بەناوی بەهرام خاڵند محەمەدئەمین نادر گەڵاڵی (1952/ هەولێر/ چەمرگە) و لەگەڵ فاروق نامیق محەمەدئەمین نادر گەڵاڵی ئامۆزای (1952/ هەولێر/ چەمرگە)، کە ئەوەی دووەمیان ئەندامی ڕێکخستنی حزبی ناوبراو بووە، لە ماڵەکەی بەهرام خاڵند لە گەڕەکی سەیداوەی هەولێر گرت. عومەر حەسەن، هەردووکیانی ڕادەستی هەیئە خاسەی شاری کەرکووک کردن. ئەوان، دواتر لە ڕۆژی (29-10-1980)دا لە هەیئە خاسە دادگاییکران و شەهید بەهرام چەمرگە سزای سێدارە و فاروق سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایە درا. پاشانیش شەهید بەهرام، لە شەوی (10/11-12-1980)دا لەگەڵ پێنج قارەمانی دیکە لە بەندیخانەی موسڵ لە سێدارە درا.
عومەر حەسەن ڕەسوڵ، لە کۆتایی ساڵی (1981)دا کەسێکی بەناوی حەسەن دارەتوویی بە تۆمەتی ئەندامی حزبی سۆسیالیستی یەکگرتووی کوردستان بەگرتدا، کە هەر له و ساڵەدا حەسەن دارەتوویی لەژێر ئەشکەنجە لە هەیئە خاسەی کەرکووک گیانی لە دەست دا؛
عومەر حەسەن گەردی، لە ڕۆژی (10-04-1985)دا دوو پێشمەرگەی تیپی (91)ی سەفینی (ی. ن. ک)ی بە ناوەکانی سدیق جەواد حەمە شەریف ئەحمەد گەڵاڵی (1968/ هەولێر/ باغەمرە) و کامەران حەسەن مەولود پیرداود (1967/ هەولێر)، لە کەسنەزان بەدیل گرت و ڕادەستی ئەمنی هەولێری کردن، کە دواتر لە ڕۆژی (15-03-1986)دا لە زیندانی ئەبوغرێب لە بەغدا لە سێدارە دران.
فەوجی جاشە سووکەکانی عومەر حەسەن ڕەسوڵ گەردی، لە ساڵی (1985)دا کاتێک کە پاسەوانی شارۆچکەی ئاغجەلەر و دێهاتەکانی دەوروبەریان پێسپێردرابوو، لە شەوی (14/15-09-1985)دا هێزێکی پێشمەرگەی تیپی (25)ی خاڵخاڵان کە پێکهاتبوو لە سێ کەرتی یەکی قەڵاسێوکە، کەرتی دووی شیوەسوور و کەرتی سێی چەمچەماڵ بە سەرپەرشتی دانا ئەحمەد مەجیدی سەرتیپ، هێرشیان کردە سەر دوو ڕەبایەی گوندی کانی سپیلکەی ئاغجەلەر، بەڵام بەداخەوە لە ئەنجامی تەقینەوەی چەند مینێک لەژێر قاچی پێشمەرگەکان و تەقەی زۆری جاشەکان، یازدە پێشمەرگە بەم ناوانە شەهید بوون: (ئەمین عەبدولکەریم (ئەمین بەکر قەسرۆکی – ئاغجەلەر)، جومعە عەبدولکەریم محەمەد ساڵح (جومعە ڕیشە کەرکووکی) لێپرسراوی دارایی تیپ، عەبدوڵڵا محەمەدئەمین ئیبراهیم (عەبدوڵڵا قەرەناوی - شوان)، عەزیز محەمەد ساڵح ئەحمەد سۆنەگۆلی (بارام) ڕابەر سیاسی کەرتی سێی چەمچەماڵ، عەلی حاجی حەمەدئەمین فەتاح عەلی (عەلی کارێزەیی - شوان)، عومەر محەمەد عەبدوڵڵا خدر ناسراو بە عومەر حەمە قوچ (کانی هەنجیر – ئاغجەلەر)، فازڵ عەلی سەعید سەعدون شوانی (شێرکۆ قەرەناوی)، کامەران تەها فەرەج مەحمود کەرکووکی (کامەران بیکەیسی)، کاوێس حەوێز عومەر ئەحمەد (کاوێس مۆرخواردەیی – ئاغجەلەر)، محێدین ئەحمەد محەمەد چەمچەماڵی (محێدین بێکەس) و یاسین سەلام ساڵح خدر ناسراو بە یاسین تەقتەقی (تەقتەق – شوان)، لەگەڵ برینداربوونی (23) پێشمەرگە؛ تەرمی شەش پێشمەرگە کەوتە بەردەستی جاشەکانی عومەر حەسەن و بەنهێنی لە کەرکووک نێژرابوون، بەڵام دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام حوسێن لە ڕێکەوتی (09-04-2003)دا تەرمی ئه و شەش پێشمەرگەیە لە گۆڕستانی شێخ محێدین دۆزرایەوە و بۆ شوێنی لەدایکبوونیان گواسترانەوە.
عومەر حەسەن ڕەسوڵ گەردی، لە شەڕی چوارتا مەدالیای ئازایەتی لە سەدام وەرگرتووە.
عومەر حەسەن گەردی، لە ڕێکەوتی (26-12-1986)دا یوسف مەجید حەمەد سیاوی ئەندامی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرد و ڕادەستی ئەمنی هەولێری کرد. لە ساڵی (1987)دا یوسف مەجید حەمەد ڕەوانەی دادگای شۆڕشی بەغدا کراو فەرمانی لە سێدارە دانی بۆ دەرچوو، دواتر لە ڕێکەوتی (29-05-1988)دا لە سێدارە درا.
فەوجی عومەر حەسەن ڕەسوڵ گەردی بەشداری شاڵاوی ئەنفالەکانی (1+2+8)ی کردووە. سەبارەت بە بەشداریکردنی ئه و فەوجە لە ئەنفالەکانی یەک و دوودا؛ سەبارەت بە بەشداریکردنی ئه و فەوجە لە ئەنفالی (8)دا؛
عومەر حەسەن ڕەسوڵ گەردی، سەرۆکجاشی فەوجی (28)ی جاشە سووکەکان، ژمارە (361)ی لە لیستی ناوی تۆمەتبارە داواکراوەکان دراوەتێ. عومەر حەسەن، دوای ڕاپەڕین لە ڕۆژی (21-09-1992)دا لەلایەن (ی. ن. ک) لە شاری کەرکووک کوژرا و تەرمەکەی لە موسڵ نێژراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی خۆم کە هەمووی لە پەرتووکی (ئینسکلۆپیدیای تۆمەتبارانی شاڵاوی ئەنفال لە باشووری کوردستان) نووسراوە، عومەر حەسەن بۆتە هۆکاری شەهیدکردن و لە سێدارەدانی (16) پێشمەرگە و ڕێکخستن، کەچی کەسوکارەکەی لە فەیسبووک پەیژێکیان بۆ کردۆتەوە بەناوی (شەهید عومەر حەسەن)، لینکی پەیژەکە لە خوارەوە دادەنێم:
پەیجەکە
باشە ئەگەر عومەر حەسەن، شەهید بێ، ئەی ئەو قوربانییانەی دەستی ئەو ناوبنێین چی؟ سەیرە، بەڕاستی سەیرە، وەکو کابرا گوتەنی: (وام لەمە، چما عومەر حەسەن شەهیدە و نەمان زانیوە)؟
هیوادارم سەیری ئەو لینکەی خوارەوە بکەن و گوێ لە مۆرانی (ڕۆڵە لای)، مۆرانیبێژ (محەمەد حشمتی) بگرن، ئەگەر سەدا سەد بۆچوونتان وابێ کە مۆرانی ڕۆڵە لای گۆرانیە و مۆرانیبێژ محەمەد حشمتی گۆرانیبێژە، ئینجا هێشتاکە عومەر حەسەن شەهید نییە و سەرۆکجاشێکی خۆفرۆش و بەکرێگیراوی بەعس و سەدام بووە!
دەرسیم
هەینی (25-11-2016).
دانمارک