شوێن: هەولێر
کات: 1991
شوێنی وێنەکە، ماڵی هونەرمەندی گەورەی کورد مامۆستای مەقام و حەیران ڕەسوڵ بێزار گەردی یە، لە گەرەکی ئیسکان، لە دوای ڕاپەرین هونەرمەندی پێشمەرگە محەمەد جەزا حاجی عەلی (حەمە جەزا) کاتێ هاتەوە کوردستان سەردانی ڕەسوڵ بێزار گەردی کرد، چونکە لە کاتی گەنجیەتی کە تازە هونەرمەند حەمەجەزا لە سەرەتای ژپانی هونەری خۆیدا بوو، لە هەولێرەوە دەستی پێکرد، هەولێر باوەشی بۆ ئەو هونەرمەندە کردەوە، و هەروەها هونەرمەند ڕەسوڵ بێزار گەردیش وەک هونەرمەندێکی ڕەسەن و بێ خۆ بەزل زانین دۆستایەتی و برادەرایەتی هەموو هونەرمەندانی دەکرد و پشتگیریی و ڕێنمایی و ئامۆگاری هونەرمەندە گەنجەکانی دەکرد، ساڵەکەش باوەرناکەم 1991 بێت، بەڵکو 1992 یان 1993. سەرچاوەی وێنەکەش ئەرشیفی تایبەتی خۆمە (چونکە ڕەسوڵ بێزار گەردی) باپیرەمە، و یەکەم جار ئەم وێنەیەم لە کتێبی (دارەشەکران 2007) بلاوکردەوە، بەلام کتێبەکە بە ڕەش و سپی چاپکرا، دوو ساڵ لەمەوبەر لاپەرەیەکی تایبەتم بۆ هونەرمەند ڕەسوڵ بێزار گەردی لە تۆری کۆمەلایەتی فەیسبوک کردەوە و وێنە و ئۆدیۆ و فیدیۆیەکی زۆرم تێدابلاوکردەوە بە ڕەنگاورەنگی، ئەم وێنەیە لەو لاپەرەیە وەرگیراوە. هەتا ئەو وێنەیەم بۆ کورە بەرێزەکانی کاکە حەمەجەزاش نارد، تا لە ئەرشیفی خۆیان بیپارێزن، ئەوانیش ئەو وێنەیان نەبوو.