دامەزرێنەری تیپێکی هونەرییە بەناوی (دەریا) لەسالانی (1980) بۆ (1982) لەسلێمانی، یەکێک لەگۆرانییە دیارەکانی کە ئەم هونەرمەندە ئامادەیکردووە گۆرانی(لەپاش تۆوە بێ دڵم)ی هونەرمەند سالار مەحمود-ەو لە ئەوروپاش لەم سالانەی ڕابردوو کاری ئامادەکردن و دابەشکردنی میوزیکی بۆ بەرهەمێکی سۆران ئیبراهیم خەیات کردووەو گۆرانی شێخی سەنعان بۆ نەریمان-ی تیپی بابان و گۆرانی (کەنیلێ) بۆ شاخەوان هەورامی گۆرانی (داربەڕوو) سەربازی تیپی بابان و چەند بەرهەمێکی دیکە بۆ هونەرمەندان ئامادەو تۆمارکردووە.
هێمن دەریا موزیکی کردووە بۆ فیلمێکی کوردی، بە ناوی (مەش).
بۆ ئەم موزیکە لە فێستیڤاڵی فیلمی (گۆڵدن ئۆرانج - تورکیا) خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێناوە، هەروەها موزیکی ئەم فیلمە لە فێستیڤاڵی فیلمی (ئۆبیدا - ئیسپانیا) هەڵبژێردراوە بۆ خەڵات.
هێمن دەریا موزیک و دیزاینی دەنگی بۆ فیلمێکی دۆکومێنتاری بە ناوی (وی سترانا بێژە دیاربەکر) کردووە.
هێمن دەریا ئێستا لە ئەڵمانیا باندێکی موزیکی بە ناوی نانۆبیت دامەزراندووە، ئەم باندە کە پێکهاتوە لە
هێدی جەبار - ڤۆکاڵ، کیبۆرد.
بیل بی - باز.
مارک ڕیس - گیتار.
دۆمینیک نیکلاس - ساکسفۆن، کلارینێت، سینت.
هێمن دەریا - درامز
نانۆبیت کار لەسەر ئەوە ئەکات کە موزیکی کوردی لە سەر ئاستێکی نێودەوڵەتی بە ستایلی نانۆبیت بخاتە سەر شانۆ یا ناو فێستیڤاڵە نێو دەوڵەتییەکان.
بە بەشدار بونی نانۆبیت لە کۆنفرانسی نێو دەوڵەتی لە ژێر ئاڵای (باوەڕ) توانیان نیشانی بدەن کە موزیک سنور شکێنە و جوانترین زمانە بۆ دەربڕینی هەستی مرۆڤایەتی.