لە ساڵی 1990 لە سەر بنەمای سەربەخۆییخوازی بۆ کوردستان دامەزراوه، ئامانجی سەربەخۆیی کوردستان و دامەزرانی دەوڵەتی نەتەوەیی کوردستانە. لەگەڵ ئەوەش کە ئامانجێ ئێمە سەربەخۆیی کوردستانە، لە ئەگەری ڕوخانی ڕێژیمە داگیرکەرەکانی کوردستان، ئەوە خەڵکی کوردستانە کە لە ڕفراندۆمێکی ئازاد دا داهاتووی خۆیان دیاری دەکەن.
ئێمە پێمانوایه:
کورستان وڵاتێکە بە پێی نە خشە ی ئیمپریالیستی دوای جە نگی جیهانی یە کە م داگیر ودابە ش کراوه. ئە وداگیر و دابە ش کردنە لە شێواز و فۆرمی سە ڕ بازی، سیاسی، ئابووری و فە ڕ هە نگیە وە بە ڕ چاوە ولە ڕێگای ڕژیمە داگیر کەرەکانی تورکیا، ئێران، عێراق و سوریە وە هەتا ئێستەش درێژەی هەیه.
کوردستان یک وڵات و کۆرد یک نەتەوەیە. ئەم سنوورە دەستکرانەی هەنووکیی بە فەڕمی ناناسین.
خەبات لە کوردستاندا، خەباتی ڕزگاریخوازی یەکجاریە وناکۆکی سەرەکی ناکۆکی بەینی نەتەوەی کورد و داگیر کەرانی کوردستانە.
خە باتی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد، خەباتێکە ئینسانی، ئازادیخواز، دیموکراتیک وپێشکەوتوو، خەباتێکی یەکسانیخوازە دژ بە دواکەوتویی وکۆنە پەرەستی و چەوسانەوەی ئینسان بە دەستی ئینسان.
خەباتی ڕزگاریخوازی یەکجاری و ڕەهایی نەتەوەی کورد، تێکۆشانێکی بەر هەق و ئینسانیە و لە هەمان کاتدا تاکە ڕێگای خەباته.
پشتیوانی بزوتنەوەکانی دژی داگیرکەرانی وڵاتەکەمان دەکەین، بە پلاتفورم و تایبەتمەندی نەتەوەیی خۆمانەوه. ڕیفراندۆم لە کوردستان یەکێ لە خاڵە سەرەکیەکانی ئەو پلاتفۆرمەیە.
خەباتی سیاسی، مەدەنی و دیپلوماسی بە ڕەوا و بە خەباتی خۆمانی دەزانین.
هەوڵ دەدەین بۆ گەڕانەوەی مافی بریاردانی خەڵک، کە بە درێژایی مێژو لێی زەوت کراوه، لە ڕێگای ڕیفراندومەوە بکەینە کولتورێکی کۆمەڵایەتی.
لایەنگری یەکسانی ڕەگەزین لە هەموو بوارەکانی ژیان لە کۆمەڵگادا.
بڕوامان بە پاراستنی مافی مندالان، لە چوارچێوەی کۆنواسیونی مافی منداڵانی نەتەوەیەکگرتیوەکان، هەیە و هەوڵی بۆ دەدەین.
بڕوامان بە پلورالیزمی سیاسی هەیە.
لایەنگری برایەتی نەتەوەکانین و هەوڵ بۆ ئاشتی جیهانی دەدەین.
بڕوامان بە یەکسانی ژن و پیاو هەیە و خەباتی بۆ دەکەین.
بڕوامان بە ژینگەپارێزی هەیە و هەوڵی بۆ دەدەین.
ئێستاش لە سەدەی 21یەکدا بە پێی ئەو زوڵم و زۆر و تاوانانەی بەرەنبەرمان دەکرێت ولاتەکەمان کۆلۆنیە و بگرە لە کۆڵونیش زیدەترە.
لە کوردستان نەک هەر مافی مرۆڤ، بەڵکە مەوجودیەت و ناسنامەی نەتەوەییشمان هەرەشەی فەوتانی لە سەرە.
لە مێژوی وڵاتانی کولونی، داگیرکەران تەنیا تالانی هێزی کار و داهات و سەرچاوە داراییەکانیان کردووە، بەلام لە ولاتی داگیرکراوی ئێمەدا بێجگە لە تاڵان تەنانەت کوشتنی بەکۆمەڵ، ژینوسایدو لە بەین بردنی کولتور،مێژوو، خاک زۆر ئاساییە.
بۆ وێنە:
قەتڵ وعامی کوردانی دەرسیم لە کاتی دەسەڵاتی ئەتاتورک.
ڕاگواستنی کوردان لە جێگا و ڕێگای خۆیان.
ئینکار و بێناسنامە کردنی کوردان لە ڕۆژئاوا (سوریا) بە شیوەیەک نەتوانن خاوەنی ماڵ و دارایی خۆیان بن.
ئینکاری نەتەوەی کورد لە تورکیا و ناسینیان وەک تورکی کێوی.
کارەساتی هەلەبجه.
وێرانکردنی زیاتر لە 4000 گوندی ولاتەکەمان.
کارەساتی شومی ئەنفال.
بە عەرەب و فارس و تورک کردنی ناوچەکانمان.
کارەساتی قاڕنێ و قەڵاتان.
جیهادی دژی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بۆمبارانی شیمیایی شاری سەردەشت.
ئێعدامی یەک لە دوی یەکی ڕۆڵەکانی ولاتەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
وێرانکردنی ژینگە بە چەکی قەدەغەکراو.
دواکەوتوویی ئابووری
لەگەڵ ئەم هەموو تاوانە ئاشکرایانەی کە بەرانبەر بە نەتەوەی ئێمە دەکرێت، هەتا ئێستا هیچ ئاڵترناتیڤ یان پلادفورمێک لە لایەن یوئێن و باقی دەسەڵاتدارانی جیهانەوە کە خۆیان بە لانکەی دیموکراسی و مرۆڤدۆستی دادەنێن بۆ ڕزگاری ئەم نەتەوەیە پێشکەش نەکراوە.
ئێستاش کوردستان لە ژێر ئەم بارە نالەبارانەدا دەناڵێیێ.
دەرسەدێکی یەکجار زۆر لە خەڵکی ئێمە بێکاره، ژنان کە نیوەی کۆمەڵگان نزیکەی تەنیا 10لە سەدیان لە کاردان، ڕێژەی بێکاری پیاوان دەگاتە زیاتر لە 25لە سەد.
گەنجان
ڕێژەیەکی یەکجار زۆر لە گەنجان بێکارن.
زۆربەی ئەو گەنجانەی خوێندن و زانکۆیان تەواو کردوە، یان بێکارن یان بە کارێکی لاوەکی لە خوێندنەکەی خۆیانەوە مەشغوڵن.
بەشیکی زۆر لە گەنجان لە بەر بێدەرامەدی ناتوانن خێزان پێک بهێنن.
ناوەندی بارهێنا و ناوەندی تەفریحی و وەرزشیان زۆر کەمە.
ڕادەی گیرۆدەبوون بە مادە بێهۆشکەرەکانەوە لە کۆمەڵگا دا بەگشتی و لە ناو گەنجاندا بەتایبەتی لە زیاد بوندایە. دەسەڵات خۆی لە ڕێگای دەست و پێوەندەکانیەوە بە شیوەی بەرنامەی داڕێژراو پەرە بە بڵاوبوونەوەی ئەم دیاردەیە دەدات.(رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی)
بێ هیوایی و ناهومێدی لە ناو کۆمەڵگا بەگشتی و لە ناو گەنجان بەتایبەتی لە پەرەسەندن دایە.
ژنان
بێجگە لە ستەمی نەتەوایەتی، بە هۆی دەسەڵاتی ئیسلامیەوە ژنان بە نیوەی پیاو دەژمێردرێن.
ژنان لە باری کۆمەڵایەتی، داهات، سەرپەرشتی منداڵان و شوێنی ژیان هیچ پاڵپشتێکی کۆمەڵایەتیان نیە.
ئەم هۆیانە وایان کردوە کە ژنان ملکەچی دەسەڵاتی پیاوان بن.
ژنان بەهۆی بێداهاتی خاوەنی پێگەیەکی لاوازن لە کۆمەڵگادا.
ساڵانە دەیان ژن لە ژێر پەردەی پاراستنی ناموس دەکوژرێن بە بێ لێپەسینەوە.
دیاردەی سەنگسار دیاردەیەکی باوە لە کۆماری ئیسلامی ئێران.
مندالان
لەگەل ئەوەی داگیرکەران و بەتایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران کۆنوانسیونی مافی منداڵانیان واژۆ کردوە بەلام پێشێلکاری ئاشکرای مافەکانیان داکەن.
زۆربەی مندالان خاوەنی دنیای مندالی خۆیان نین.
خوێندن بە زمانی دایکی لە مدرەسەکاندا قەدەغەیه.
مندالی کار لە کۆماری ئیسلامی ئێران دیاردەیەکی ئاساییه.
پاڵپشتی بۆ مندالان لە لایەن دەسەڵات و کۆمەڵگاوە نیە.
ئالودەبوون بە مادە بێهۆشکەرەکان لە ناو ئەم توێژەشدا ڕوو لە زیادبوونە.
ئازادی سیاسی و کۆمەڵایەتی
لە کۆماری ئیسلامی ئێران و سوریە ئازادی سیاسی، کۆمەڵایەتی، بیروڕا، ڕۆژنامەگەری و میدیا هیچ بوون و مانایەکی نیه.
لە ولاتی وەک تورکیاش، لە ژێر زەختی ئوروپاو هێزی ئوپوزیسیونی دەرەوە و ناوەوەی وڵات، بە ڕەواڵەت هەندێ ڕۆژنامەی کوردی یان تورکی دەنگ ئازاد هەن کە ئەم ڕۆژنامانەش ڕۆژانە بە هۆی دەربڕینی بیروڕای جیاواز دادەخرێن و نووسەر و خاوەن ئیمتیازەکانیان ڕەوانەی بەندیخانەکان دەکرێن.
دەسەڵاتی خەڵک وەک نوێنەرایەتی شارەوانیەکان کە بە پێی هەڵبژاردنی خۆیان هاتونەتە ئاراوە. لە باتی ئەوەی هاوکاری بکرێن، تەگەرە دەخرێتە کارەکانیان و دەسبەسەر دەکرێن و ڕەوانەی بەندیخانەکان دەکرێن.
زیندانەکان لە خەڵکی بێتاوان ئاخنراون و چالاکانی مەدەنی چاوەڕێی ئێعدامن.
ژینگە
ژینگەی کوردستان لە ژێر سیاسەتی داگیرکەرانەی ئەو ڕژیمانە ڕولەفەوتانه.
بە بیانووی ئەحزابی کوردی چیاکانی کوردستان ڕۆژانە بە چەکی قورس و قەدەغەکراو بۆمباران دەکرێت. دێهاتەکان چۆڵ کراون و خەڵکی گونداکان ئاوارە کراون.
بەهۆی ئەم بۆمبارانانەوە، ئاگر دەکەوێتە چیاکان و ژینگە و لەوەڕگەکان لەناو دەچن.
بەهۆی نەبوونی پڕۆژەی دروست و زانستی و بەکارهێنانی بە هەڵەی ئاو، ئاوی کانی و چومەکان ڕوولە کەمبوونه.
دەریاچەی ورمـێ ڕولە کەمبوون و هەرەشەیە بۆ ژینگە و مەلە ڕەوەکەکان
ئاو و هەوای ناوچە بەگشتی ڕوو لە گۆڕان دایە و دروستبوونی گێژەڵوکە و بارینی خۆڵ و تاریکبوونی هەوا لە ڕۆژدا، باس لە ڕەوتی خێرای پیسبوونی ژینگەدەکات.
ئابوووری
کۆماری ئیسلامی ئێران بە هاوردەکردنی بێ ڕەویەی دانەوێڵە، بەربەرەکانێ لەگەڵ بەروبومی جوتیارانی خۆیی داکات.
تەگەرە دەخاتە پێش فرۆشی دارایی جوتیاران، بە شیوەی شیاو داهاتەکانیان ناکڕێت و پشتگیری پێویستیان ناکات.
لەگەل ئەوەی کوردستان دەولەمەندە لە باری کانزاییەوە، بەڵام بوونی کارخانە زۆر کەم و لاوازە، لە بەراورد لەگەڵ شوێنەکانی تر.
ئیستاش لە دوای شەڕی یەکەمی کەنداو و دانانی هێلی 36 و لاواز بوونی دەسەلاتی سەدام و لە دواییدا ڕوخانی و گۆرانی هەندی معادلاتی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. کورد بوە خاوەن نیمچە دەسەڵاتێک لە باشوری کوردستان. ئەم نیمچە دەسەلاتە بە هەموو کەموکوڕیەکانیەوە بوەتە ڕوناکی و ئاواتی کوردی باقی پارچەکانی دیکە.
داگیرکەران چاوی دیتنی ئەم ڕوناکیەیان نیە، هەریەکە لە لایەکەوە بەربونەتە جەستەی لاوازی.
تورکیا و ئێران بە هاوکاری سوریە، بە درێژایی ئەم چەند ساڵە بە بەهانەی بوونی پارتە کوردیەکان، بەردەوام بە چەکئ جوراوجۆر و قەدەغەکراو ناوچە سنوریەکانی باشوری کوردستان بۆمباران دەکەن. بە دەیان کەس کوژراوە و بە هەزاران کەس ئاوارە بوون، ژینگە سوتاوە و مال و دیهاتەکان ڕوخاون و چول کراون، بە هەزاران ئاژەڵ و پەلەوەر تیاجوون.
تورکیا هەر چەند ماوە بە سەدان هەزار هێزی سەربازی کۆ دەکاتەوە و هێرش دەکاتە کوردستان.
دەوڵەتی تازە پێگرتووی عێراقیش لەگەڵ ئەوەی خۆی خاونی هیچ دەسەڵاتێکی ناوخۆیی نیە، بە درێژایی ئەم چەند ساڵە تەگەرەی خستوەتە بەر کارەکانی حکومەتی هەرێم و ڕاستەوخۆ شەڕی پێ دەفرۆشێ.
مادەی 140 کە مادەیەکی دەستوریە و زیاتر لە 60لەسەدی خەڵکی عێراق دەنگی پێداوە (گەڕانەوەی ناوچە داگیر کراو و بەعەرەبکراوەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان) جێبەجێ ناکات و بە مادەیەکی مردوی دەزانێ.
گرێبەستە نەوتیەکان کە بە پێی یاسای نەوت و گازی کوردستانە، بە نا یاسایی لەقەڵەم دەدات و هەڕەشە لە کۆمپانیا بیانیەکان دەکات کە خاوەنی ئەم گرێبەستانەن.
بەرز نەکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی کورد لە هێزە ئەمنیەکانی عێراق.
دانەمەزرانی کرێکارانی کورد لە کۆمپانیای نەوتی کەرکووک.
سەرباری هەموی ئەمانەش، کشانەوەی ناوختی هێزەکانی ئەمریکا پێش تەواو بوونی ئەرکەکانیان، جارێکی تر هەرەشەی لاوازبوون و لەناوچونی دەسەڵاتی کوردی دەکات. ئەم کشانەوەیە دەتوانێ ببێتە هۆی ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕیکی ناوخۆیی لە عێراق و بە دەسەڵات بونەوەی بەعس، قاعیدە و توندڕەوە ئیسلامیەکان، کە ئەوەش لەخۆیدا هەڕەشەیە بۆ کومەڵگای مروڤایەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان.
ئێمە داوا لە هەموو وڵاتانی دیموکرات، مرۆڤدۆست، کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتوەکان و لایەنە پێوەندی دارەکان دەکەین هەوڵ بدەن بۆ پشکەش کردنی ئاڵترناتیڤ یان پلادفورمێک بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە و پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاراستنی لەم قۆناغە هەستیارەدا.
با بۆ جارێکیش بووە ئەرکی مرۆڤایەتی خۆیان بەرانبەر بە نەتەوەی کورد بەجێ گەیاندبێ.
ئەمانە هەموو دەلالەت لە موستەعمەرە بوونی وڵاتی ئێمەدەکات.