ساڵی 1977 لە هاوینە هەواری دوکان لەدایک بووم، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیم لە دوکان و پیرەمەگرون تەواو کردوەو ئامادەیی لە شارۆچکەی حاجیاوا و دواتریش لە ساڵی 1996 ەوە بۆ یەکەمین جار یەکەمین بابەتی ڕۆژنامەنوسیم لە کوردستانی نوێ ی خۆشەویست بەرەسمی بڵاوکردۆتەوە هەرچەندە لە 22-2-1992 سەرەتای یەکەمین بابەتمە لە کوردستانی نوێ بەڵام بە ڕەسمی کارکردنم لەو ڕۆژنامە خۆشەویستە ساڵی 1996 ەوە تا ماوەی 14 ساڵ بەردەوام لەو ڕۆژنامەیە بە ڕۆح لەگەڵیدا ژیاوم و شانبەشانی ئەوەش 4 ساڵ پەیامنێری کەناڵی ئاسمانی کوردسات ی خۆشەویست لە سنوری ڕانیە و 10 ساڵ کارکردن بۆ ئیزگەی دەنگی گەلی کوردستان و 4 ساڵ کارکردن لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان و ئێستاش لە news room ی سەتەلایتی گەلی کوردستان لەگەڵ هاوڕێ خۆشەویستەکانم بەردەوامم، لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی pukmedia م و هەروەها وەزیفەی حکومیشم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی ڕاپەڕینم لە سلێمانی، جێ ی شانازیشمە 6 ساڵ سەرنوسەری گۆڤاری ڕانیەی خۆشەویست بووم کە بەبێ دابڕان بۆماوەی 6 ساڵ بە شێوەی وەرزی دەرچووە، ئەمە جگە لەوەی وەک کادیرێکی هەڵسوڕاوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی puk لەهەر شوێن و کات و کەناڵێک بووبێت کارم کردوە، ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان و ئەندامی کارای فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسانی جیهانیم. ئەگەر خوا تەمەن بدات ساڵەکانی داهاتووی تەمەنم دەمەوێت هەر لەو بوارەدا بەڕێ بکەم.
http://www.dwkane.com
dwkane2002@yahoo.com
http://www.facebook.com/abdlwaheddwkane