لە ساڵی (1973) لە گوندی شۆراوی سەر بە شارەدێی نەوجول لە ناوچەی داوودە لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر چاوی بە دونیا هەڵهێناوە.
شەهید لە ساڵی (1987) پەیوەندی بە ڕێزەکانی (ی. ن. ک)ەوە کردوە و لە ساڵی (1990) بووتە پێشمەرگە لەگەڵ ئەم هەڤاڵانە وەکو (کاک عوسمانی حاجی مەحمود، شەهید مەجید دووزی، شەهید حەمە ئاخە، شەهید نادر وارانی، شەهید کاکە توکنی، کاک حەمە ڕِەشید توکنی، کاک عەقید عەباس، کاک نەوشێروانی #کەلار#، کاک جەلیل کۆکسی، سەباح شێخ حەمیدی، کاک عوسمان مەلا جەمیل، جەمال شێخ حەمید..... وهتد).
شەهید لە هەڵسورِاندنی ئیشوکارەکانی ناو شاردا ڕِۆڵێکی باڵای بینیوە چی خۆی و چی خانەوادە بەرِێزەکەیان بە ناردنی زانیاری و هاریکاری مادی و مەعنەوی پێشمەرگە و پارتیزانەکانی ناوچەی #گەرمیان#یان کردووە. شەهید سەڵاح پێشمەرگەیەکی ئازاو و چاونەترس و بوێر بووە و هەردەم سڵی لە پیاوانی بەعس نەکردوە و چالاکانە ئەو کارانەی کە پێیان ڕِاسپاردوە ئەنجامیداوە، و ڕِۆڵێکی باڵای هەبووە لە ڕِێکخستنەوەی شانە چەکدارەکانی ناو شاردا.
سەد مەخابن شەهید سەڵاح لە یەکەم ڕِۆژی ڕِاپەرێنە مەزنەکەی شاری #خورماتوو#دا و لە بەرواری (#09-03-1991#) لە شەرِی ناسراو بە شەرِی (قاتعەکە)ی دووزدا کاتژمێر (5)ی ئێوارە شەهید دەبێت و بەمەش دەبێتە یەکەم شەهیدی ڕِاپەرین لە شاری خورماتوودا.