لە ساڵی 1952 لە هەولێر لە دایکبووە، دەرچووی بەشی سینەمای پەیمانگای هونەرە جوانەکانەنی بەغدایە لە ساڵی 1973، تا ساڵی 1991 وەکو دەرهێنەری بەرنامە و فیلمی دۆکیۆمێنتی و تەلەفزیۆنی لە تەلەفزیۆنی بەغدا کاری کردووە، بۆ ماوەیەک لە کوردستان ژیاوە و دواتر ڕووی لە ئەوروپا کردووە.
رۆژی 07-11-2010 لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.