گۆڤارێکی ساڵانەی تایبەتە بە کارەساتی ئەنفال و هەڵەبجەو جینۆسایدەکانی کورد، یەکەم ژمارەی لە 14-04-2006 لە زانکۆی سلێمانی دەرچوو، ژمارە یەکو دووی بە قەبارەی 24 لاپەرەو لە شێوەی ڕۆژنامەدا دەرکرا، ژمارە سێی بە قەبارەی 352 لاپەرەو لە شێوەی گۆڤاردا و ژمارە چواری بە قەبارەی 3.5 لاپەرەو بە هەمان شێوەی چمارە سێ لێ دەرچوو لە بەرواری 14-04-2009، ئەم گۆڤارە گرنگیەکی بەرچاو ئەدات بە بابەتە ئەکادیمیو زانستیەکانی تایبەت بە ئەنفالو هەڵبجەو توێژینەوەو شیکاریە زانستیەکان لەمەر ئەو بوارەدا بڵاو دەکاتەوە، ئەم گۆڤارە سەربەخۆیەو سەر بە هیچ پارت و لایەنێک نییەو (هاورێ ئەحمەد) سەرنووسەریەتی.