دڵشاد کەریم عەبود، ناسراو بە دڵشاد خۆشناو، لە ساڵی 1973 لە گەڕەکی (#دەنگارە#)ی هاوینە هەواری (#شەقڵاوە#) لە بنەماڵەیکی نیمچە ڕۆشنبیر هاتۆتە دنیا، دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنە لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی.
سکرتێری گشتیی ناوەندی پێنی کوردە کە یەکێکە لە ناوەندەکانی پێنی نێونەتەوەیی.
یەکەمین بابەتی ئەدەبی خۆی لە ساڵی 1993 لە ڕۆژنامەی #ڕێگای کوردستان# بڵاو کردووەتەوە.
لە ساڵی ناوەڕاستی ساڵی 1996 چووەتە ئێران و بۆ ماوەی 10 ساڵا لە شاری تارانی پایتەختی ئێران ژیاوە.
لە ماوەی نیشتەجێبوونی لە تاران، دەیان دیدار و چاوپێکەوتن و ڕاپۆرتی هونەری و ئەدەبی ئەنجام داوە و لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستان و ئێران و ئەڵمانیا بڵاوی کردونەتەوە.
چەند پەرتووکێکی وەرگێڕاوە بۆ کوردی لە زمانی فارسییەوە، و لە دەزگاکانی سەردەم و یەکێتی ژنان و یانەی قەڵەم و چەند دەزگایەکی تر چاپ و بڵاو کرونەتەوە. لەوانە (#خەونی نووسین#، سەردەم) (واقیعییەتی نووسەر، چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی) (ژن، پیاو و ئاکاری سێکسی لە لانکەی شارستانییەتەکاندا، یەکێتی ژنان) (هاوسەرایەتی و ئەخلاق، یەکێی ژنان).
لە بواری تەلەڤزیۆنیشدا تاکە پەیامنێری کورد بووە لە تاران کە بۆ تەلەڤزیۆنی کوردسات کاری کردووە و بەرنامەیەکی ڕووناکبیری و هونەری هەبووە بە ناوی (لە ڕۆژهەڵاتەوە) کە هەر خۆی ئامادە و پێشکەش کردووە.
ماوەیەک سەرنووسەری گۆڤارێک بووە بە ناوی (#ماڵبات#) کە لە #دەزگای ئاراس# دەردەچوو.
ماوەیەک جێگری سەرنووسەری گۆڤاری (#گەشبین#) بووە کە لە هەمان دەزگای ئاراس دەردەچوو.
حاڵی حازر ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکان (#کەپر#) و (واڵاپرێس)ە کە لەلایەن دەزگای واڵا بۆ ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوە دەردەچن.
ئەندامی #سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان#ە بە ژمارە ناسنامەی 113.
ئەندامی ڕۆژنامەنووسانی جیهانە.
ئەندامی #نووسەرانی کورد#ە لە ئەوروپا کە بەشێکە لە #ئەنجوومەنی قەڵەم#ی جیهانی و لە ساڵی 2010 بەشداری بەستنی کۆنگرەی پێن ی کوردی کردووە لە شاری بۆن لە ئەڵمانیا.