شاعیر و چیرۆکنووس و ڕەخنەگری لێهاتووی کورد و تێکۆشەری پێشکەوتنخوازی کورد (شێخ مارفی شێخ عەبدولکەریمی شێخ حسێنی بەرزنجی) ، لە شوباتی ساڵی (1921) لە ناوچەی #قادر کەرەم# چاوی بەژیان هەڵهێناوە و لە بنەماڵەیەکی ئایینی سەر بەڕایەڵی ڕێبازی #تەسەوف#ی قادری گەورەبووە. کە دەچنەوەسەر شێخ حەسەنی قەرەچێواری جێنشینی #کاک ئەحمەدی شێخ#، ئەو شێخ حەسەنەش مامی باوکی بووە و لەنەوەی شێخ ئیسماعیلی وەلیانییە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/10713/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=شێخ مەعروف بەرزنجی=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/10713/0002.JPG=KTML_Photo_End=
شێخ مارف بەرزنجی خوێندنی سەرەتایی تا پۆلی چوارەم لە قادر کەرەم تەواوکردووە، دواتر پۆلی پێنجەمو شەشەمی ئەو قۆناغەو قۆناغی ناوەندیی لە شاری #کەرکووک# تەواوکردووە، ساڵی (1940) چووەتە ئامادەیی و لە ساڵی (1943) دا بڕوانامەی دەرچوونی لەئامادەیی وەرگرتووە و هەر لەوساڵەدا بووەتە فەرمانبەر لەدابینکردن، بەڵام دوای ساڵێک واز لە فەرمانەکەی دێنێ و لە ساڵی (1944) دا چووەتە بەغدا و لەکۆلیژی ماف وەرگیراوە و لە ساڵی (1948) دا بڕوانامەی دەرچوونی وەرگرتووە و بووەتە پارێزەر.
دووساڵ کاری پارێزەری لە کەرکووک کردووە، بەڵام بەهۆی هەڵوێستی ڕامیاری و خەباتی نیشتمانی پێشکەوتنخوازیی، تووشی ڕاوەدوونانی پیاوانی میری بووە، ناچار تا ساڵی (1950) بەشاخەکانی #سەنگاو# و #قەرەداغ# و #شارباژێڕ#ەوە ئاوارە بووە و نزیکەی چوار مانگیش لای #شێخ مەحمودی حەفید#ی نەمر لە #داریکەلی# و مانگێکیش لە #سیتەک# لای #شێخ لەتیفی حەفید# ماوەتەوە.
شێخ مارف لە ساڵی (1937) ەوە، پەیوەندی ڕامیاری بەڕێکخراوی کوردییەوە هەبووە و لەگەڵ دامەزراندنی #پارتی هیوا#دا لە ساڵی (1939) ، بووەتە ئەندامێکی چالاکی چەپڕەوی نێو ئەو پارتە نەتەوەییە و لە ساڵی (1940) دا بووەتە باوەڕپێکراوی قوتابییان لە شاری کەرکووک و هەردەم گیانێکی شۆڕشگێڕی هەبووە و هەڵبژاردنەکەی ساڵی (1954) ی پەڕڵەمانی ئێراق، یەکێکبووە لەپاڵێوراوانی بەرەی نیشتمانی یەکگرتوو، دەنگێکی ئێجگار زۆری لە#سلێمانی# بەدەستهێناوە، بەڵام لەئەنجامدا ڕژێم نەیهێشتووە ببێتە نوێنەری میللەت لەپەڕڵەماندا.
ساڵانی (1954-1955) ، بووەتە پارێزەری جوتیارەکانی کوردستان لە دژی خاوەن موڵکە دەسەڵاتدارەکان و لە زۆرێک لە کەیسەکانیدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و ناوبانگی میللی لە ناوچەکەدا بەتەواوی بڵاوبووەتەوە و ناودەنرێ پارێزەری هەژاران.
لە دوای شۆڕشی 14ی تەمموزی ساڵی (1958) ، چونکە تێکۆشەرێکی پێشکەوتنخوازی بوو، بۆیە بەسکرتێری ئاشتیخوازانی پارێزگای کەرکووک و بەئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی ئاشتخوازانی ئێراق هەڵبژێردراوە و لەسەر داخوازیی جەماوەری کەرکووک بە سەرۆکی شارەوانی ئەو شارە دێرینەی کوردستانیش دامەزراوە و داوی چەند مانگێک لەسەر هەرا و دووبەرەکی کەرکووکی ڕۆژانی (14و 15) ی تەمموزی ساڵی (1959) دەستگیرکرا و لەگەڵ دەستەیەک نیشتمانپەروەرانی پێشکەوتنخوازی کورد دران بەدادگای سەربازی و فەرمانی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو، لە بەرەبەیانی ڕۆژی #23-06-1963# فەرمانەکەیان جێبەجێکراو لە سێدارە دران.[1]