ناو: خالید
نازناو: خالید کاکەیی
ناوی باوک: محەمەد حسێن
ساڵی لەدایکبوون: 1971
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
شاعير، چيرۆک نووس، هونەرمەندی شێوەکار، ديزاینەر، موزسيان و میوزيک دانەره.
کۆلێژی زمان و ئەدەبی ئيسپانی له زانکۆی بەغدا ساڵی 1992 تەواو کردووه.
لەتەمەنی نۆ ساڵی شيعری نووسيوه، بايەخی به وێنەکێشان و میوزیک داووه له تەمەنی شەش ساڵيه وه.
هەندی له ڕەخنەگران به شاعيره ليهاتووەکانی نەوەی نەوەتەکان ئەژماری دەکەن له شيعری نوێدا له عيراق.
له ساڵی 1992 دەسپيکی بلاوکردنەوەی هەندی له شيعرەکانی و گرينگی دانی ڕاگەياندنکانی ناوخۆ.
له ساڵی 1994 کوردستانی بەجێهێشت و بەره و ئەردەن به ڕێکەوتووه دواتر له مەدريد پايتەختی ئيسپانيا جيگيربووه.
له ساڵی 1996 و له مەدريد له زۆربەی جالاکييه ڕۆشنبيری و هونەرييەکانی جاليەی عەرەبی و عێراقی لەو وڵاتە وەکو چالاکييەکانی شێوه کاری و شيعر و میوزیک.
$خەڵاتەکانی:$
1- خەڵاتی جيهانی گەوره له شيعر له (ليالي الشعر) ڕومانيا 1912 بەدەست هێناوه.
2- خەڵاتی (الشرق الاوسط) له گۆڤاريک بەهەمان ناو له لەندەن چاپ دەکريت له ميانی بابەتێک له سەر ڕەخنەگەری میوزيکی به ناونيشانی (ئاخاوتنيک له نيوان دوو شاعير) ساڵی 1997.
3- مينحەيەکی بۆ خويندنی دکتورا له (الوکالة الدوليه للتعاون مع العالم العربي والاسلامي) مەدريد. ئيسپانيا 1998.
$چاپەمەنی شيعرييەکانی:$
1- (رماد شجرة الرمان) ماڵی (الفلفا) بۆ بڵاوکردنه وه. مەدريد 2011 بەزمانی عەرەبی و ئيسپانی.
2- (أقفاص في طائر) ماڵی (فينيق) بۆ بڵاوکردنەوه قاهيره 2005.
3- (هوامش الحارس) ماڵی (الألف) بۆ بلاوکردنەوه، مەدريد 2001.
4- (بلا حذر) دار (الواح) مەدريد 1998.
$ئەنتەلۆجيای شيعرەکانی:$
شيعرەکانی له چەندين پەرتووکی ئەنتەلۆجيای شيعری عەرەبی و عێراقی به هەردوو زمانی عه ڕەبی و ئيسپانی لە وانەش:
1- حەوت شاعيری عەره ب له مەدريد، ئيسپانيا 2013. لە چاپەمەنييەکانی (بيريوم) به هەماهەنگی (الفلفا).
2- جياوازییەکانی تر له ميسۆپۆتاميا، مەدريد، ئيسپانيا. 2009 له چاپەمەنييەکانی (البيت العربي) مەدريد به زمانی ئيسپانی.
3- (ضفاف دجلة) کاراکاس. فەنزويلا 2006 خانووی بڵاوکراوەی (البيزو. اي. لانا) بەزمانی ئيسپانی.
4- (تحية ولاخطوة الی الوراء) مەدريد 2006. خانووی بڵاوکراورکانی (تيمبودي ثيريثاس) بەزمانی ئيسپانی.
5- (لعنة گلگامش) بەرشلونە 2005 له بڵاوکراوەکانی (لاتيمبستاد) به زمانی کەتەلونی و ئيسپانی.
6- (الحرية والسلام) له بڵاوکراوەکانی ئۆديسا به زمانی ئيسپانی 2003.
$چيرۆکەکانی:$
1- (أنتحار خوسيه بوينایيدا) (المتوسط) بۆ بڵاوکردنەوە و دابەشکردن. ئيتاليا 2017.
2- (مهد المرايا المتقابلة) خانووی بڵاوکردنەوەی (الاهلية) بەغدا 2005.
3- (هذه ليست حقيبة) (ملتقی الطرق) پەرتووکێکی چيرۆک پيکهاتووه له 18 نووسەری هاوبەش. (الدار البيضاء) مه غريب 2016.
4- (العراق +100) خانووی (کوما براس) بۆ بڵاوکردنەوە و دابەشکردن، پەرتوکێکی هاوبەشە لەگەڵ 9 نووسەری ديکه. به ئينگليزی بلاو کرايه وه. له ندەن به ڕيتانيا 2016.
$ڕاپۆرتەکان:$
چەندين ڕاپۆرتی نووسيوه له بواری ڕەخنەگری میوزيکی و هونەری شێوەکاری وەرگێران و چاوپيکەوتن له ڕۆژنامەکانی عێراقی و عەرەبی و جيهانی له ساڵی 1992 و تا ئەمرۆ 2022.
$ميوزيک:$
لە سەرەتاوه به ئامێری کيبورد (الأورغ) ميوزيکی ژەنيوه و دواتر پسپوربووه له ئامێری (عود) له ساڵی 1992 وەکو ژەنيارێک ئەم ئامێرەی ژەنيوه له ساڵی 1999 چەندين پارچه ميوزيکی پيشکەش کردووه له ڤستيفاڵه ڕۆشنبيرييەکان له سەرانسەری ئيسپانيا. ساڵی 2006 لەگهڵ 3 ميوزسيان تيپێکيان پيکهينا (بيت النهرين لموسيقی الشرق الاوسط) و چەندين پارچه ميوزيکيان پيشکەش کردووه له گرنگترين ڤستيڤاڵیه کلتووريەکان له ئيسپانيا و پورتوگال بەردوامبوون تا ساڵی 1911 تێيدا خاليد کاکەیی وەکو ژەنياری ئامێری عود و گۆرانی وتن بەشدار بووه و چەندين گۆرانی هەمه جوری وتووه له بوارەکانی گۆرانی وتنی عەرەبی و مەقاماتی عێراقی.
له ساڵی 1912 ئەلبومێکی میوزيکی دەرهێنا به ناونيشانی (من أجل عينيک) پيکهاتبوو له 9 پارچه میوزيک له تاليف و ژەنين و دابەشکردنی خالید کاکەیی له (ئەسينا - يونان) تومارکرا.
له ساڵی 2010 ئەلبومی (کلمات) دەرهێنا پێکهاتبوو له هەشت پارچه میوزيکی له ئامادەکردن و ژەنينی و دابەشکردن خاليد کاکەیی له مەدريد، ئيسپانيا تومارکراوه.
ساڵی 1999 له ڕاديۆی (بلجيکا) قەوانێکی میوزيکی تومار کردووه به ناونيشانی (موسيقی من بلاد الرافدين) پيکهاتبوو له پينج پارچەی تاک ژەن له سەر ئامێری عود.
له ساڵی 2011 قەوانێکی میوزيکی لەگەڵ تيپی (تقاسيم) بۆ ميوزيکی عەرەبی پيکهاتبوو له دوو پارچه میوزيک له ستۆديۆیی (سانثا أت مه دريد) ئيسپانيا تومار کرا.
له بواری هونەری شێوەکاری هەستا به ئەنجامدانی 16 پێشانگای شێوەکاری تاک و دەيان پێشانگای کويی له ژورەوه و دەرەوەی ئيسپانيا.[1]