ساڵی 1977 لە گوندیی قەڵایچی سەر بە شاری بۆکان چاوی بەدونیا هەڵ هێناوە. لە تەمەنی 16 ساڵییەوە کوردستانی ڕۆژ هەڵاتی بەجێ هێشتۆوە، ڕوی لەباشوری کوردستان کردوە، بۆ ماوە ی 8ساڵ لەویی ماوە تەوە،پاشان ڕوی کردوتە وڵاتی نۆرویژ.بەگەیشتنی لەوڵاتی نۆرویژ باشگای کۆنگفوی کردوتەوە لە شاری بیرگین،3 جار پلەی یەکەمی لە وڵاتانی ئێسکاندیناویی بەدە ست هێناوە.لە پاڵ وە ڕزشەکەیدا دە ستی کردوە بە خوێندن،هەر لەشاری بیرگین دیپڵۆمی وە ڕگرتووە و،پاشان لە زانکۆی شاری کونگسبەرگ لیسانسی لە زانستە سیاسیەکان بەدە ست هێناوە،ئێستاش هەر بەردە وامە لە خوێندن.پاشان لە ساڵی 2009 دا بە هوی ئەویی کەهەر لەسەرە تای ئاشنا بۆنی بە سیاسەت وهەست کردن بە چەوساندنەویی لەلایەن دوژمنانی گەلەکیەوە لە نەتەوە کەی،ئەوە بووە هۆیی بیری دامەزراندنی بیرۆکەی ناسیۆنالیستی وپەرە پێدانی هەستی نەتەوە لە کوردستان و ئۆرۆپا،هەر لە وە زانکویە بیرۆکەیی دامەزراندنی خوێند کارانی ناسیۆنالیستی کوردی دامەزراند،هەر لەو ساڵەشدا دە ستەی بەرێوە بەریان هەڵبژاردوە و پاشان ناسر قادرپووریان وە ک بەرپرسی خوێندکارانی ناسیۆنالیستی کورد، دیاری کرد. ئارە زۆم ئەوە یەکەکوردوستان وڵاتی کوردان بە سەربەخۆیی ببێنم وحکوومەتی دیمۆکراتی ببێتەسێبەرێک بۆهەموو ئازادی خۆزانی دوونیا،ببێتە هێزێکی نێونەتەوە ی کە بەرگری لەهەموو نەتەوە چەو ساوە کانی دوونیا بکات،لە بەر ئەوە یکە کورد دووسەت ساڵە لەلایەن حکوومەتەە تۆتالیتارە کانی ناوجەە جیهانەوە دۆژمنایەتی دە کریۆ دە چەوسێتەوە،بەڵام قەت بۆ ساتێکیش لە خەبات و ڕزگاری بۆ گەلەکەی کۆلی نەداوە.
ماڵپەری ڕە سمی خوێند کارانی ناسیۆنالیستی کورد
http://www.xwendkarikurd.com